کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئاژانسەکانى هەواڵى ناوخۆى عێراق و جیهان هەواڵى کوژرانى یەکەم خۆپیشاندەرى خۆپیشاندانەکانى ئەمڕۆى عێراقى لە نزیک پردى کۆمارى لەشارى بەغدا، راگەیاند. . لەدرەنگانێکى شەوى رابردووەوە سەدان هاووڵاتى لە گۆڕەپانى تەحریر لە شارى بەغدا کۆبوونەوە وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانى خۆپیشاندانێکى بەرفراوان. . لەئێستاشدا خۆپیشاندەرانى عێراق لەبەردەم دەروازەى باڵەخانەى پەرلەمانى عێراق لە ناوچەى سەوز کۆبوونەتەوە و هەوڵى چوونە ژوورەوە بۆ ناو پەرلەمان دەدەن و داوای دەستلەکارکێشانەوەی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکەن و هێزە ئەمنییەکانیش رێگرییان لێدەکەن. . میدیا عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە، دوای بڵاوبوونەوەی خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریرەوە بۆ سەر پردی کۆماری، خۆپیشاندەران گەیشتنە ناوچەی سەوز و ئێستا لەبەردەم دەروازەی پەرلەمانی عێراقدان. . ئاماژە بەوەشکراوە، خۆپیشاندەران هوتاف دژی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەڵێنەوە و داوای دەسلەکارکێشانەوەیان دەکەن. . هاوکات، خۆپیشاندانەکان بەرەو فراوان بوون دەچێت و لەئێستادا جگە لە بەغدا، لە بەسڕە، واست، میسان، کەربەلا و زیقار خۆپیشاندان دەستیپێکردووە. .