کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند "پلانێکى گەڵاڵە کردووە بۆ زیادکردنى بوونى سەربازى ئەمریکا لە باکورى رۆژهەڵاتى سوریا، بۆ پاراستنى بیرە نەوتەکانى ئەوێ و بۆ ئەوەى جارێکى تر نەکەونە دەستى رێکخراوى داعش". . بەوتەى بەرپرسێکى وەزارەتەکە "ئەمریکا ئامادەکارى دەکات بۆ زیادکردنى بوونى سەربازى وڵاتەکەى لە باکورى رۆژهەڵاتى سوریا بە هەماهەنگى لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە هێزەکانى سوریاى دیموکرات و ناردنى پاڵپشتییەکى دیکەى سەربازى بۆ رێگریکردن لەوەى ئەو بیرە نەوتانەى سوریا سەرلەنوێ نەکەونەوە دەست رێکخراوى داعش". . لێدوانى بەرپرسەکەى پنتاگۆن لە کاتێکدایە کە لیندسێی گراهام، سیناتۆری کۆمارییهكانی ئهمهریكا رایگەیاند، لەگهڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ناوچەی ئارام قسەی کردووە. . له میانەى لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا گراهام ئاماژەی بەوەدا "مانەوەی سەربازە ئەمهریکییەکان بۆ دڵنیایدانە بە کورد لەو ناوچەیە و ههروهها پاراستنی نەوتیشە لە داعش و ئێران". . گراهام روونیکردەوە "دەبێت سوپایەکی بە متمانە لەسەر زەوی هەبێت، کە دڵنیایی لە پاراستنی کورد بدات و هەست بە پشتگوێخستن نەکات و رێگریش لە گەڕانەوەی داعش بکات". .