گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سودە خۆراکی و تەندروستییەکانی سنگی مریشک چین؟

2019.03.23 - 14:06
App store icon Play store icon Play store icon
سودە خۆراکی و تەندروستییەکانی سنگی مریشک چین؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناس کورد- سۆما ئەمجەد

سنگی مریشک بەیەکێک لە خۆراکە بەسود و پێویستەکان هەژمار دەکرێت وە پێویستە بۆ ڕێسای خۆراکی تەندروست سنگی مریشک بخرێتە ناو ژەمە خۆراکییەکانەوە، بەڵام ئایا تا چەند بەهای گەرمیان تیدایە؟ وە گرنگترین سودە تەندروستیەکانی چین؟ با بزانین:

100گرام سنگی مریشک بەکاڵی 100 بەهای گەرمی تێدایە هەر گرامێک لە سنگی مریشک کە پێستەکەی لێ کرابێتەوە یەک بەهای گەرمی تێدایە، بەڵام ٨٥گرام لە سنگی مریشک بە پێستەکەیەوە 220بەهای گەرمی تێدایە.

شێوازی کوڵاندنی ژمارەی بەهای گەرمییەکەی دەگۆڕێت بەو پێیەش 100 گرام سنگی مریشک بە برژاوی 165 بەهای گەرمی و 100 گرام سنگی مریشک بەکوڵاوی 150 بەهای گەرمی تێدایە، هەروەها 100 گرام سنگی مریشک 23 گرام پرۆتین و یەک گرام چەوری تێدایە.

سنگی مریشک بە برژاوی لە گرنگترین خواردنەکانە کە ئامۆژگاری خواردنی دەکرێت، گرنگترین سودە تەندروستیەکانی بریتین لە، دروستکردنی ماسولکە و بەهێزکردنیان، بەهێزکردنی ئێسک و جومگەکان و پاراستنی لە هەوکردن، پێدانی وزەی پێویست بە جەستە، کۆنتڕۆڵکردنی کێش، هەستکردن بەتێری بۆماوەیەکی درێژ.

بەهۆی ئەوەی کە سنگی مریشک بڕێکی زۆر کەم لە بەهای گەرمی و چەوری تێدایە بە یەکێک لە هەڵبژاردنە باشەکان دادەنرێت بۆ دابەزاندنی کێش.