ناس کورد-
لیندسى گراهام، سیناتۆرى ئەمریکى رایگەیاند"لەنێوان تورکیا و کوردەکاندا لەباکورى سوریا ناوچەیەکى دابڕاو دروست دەکرێت".
.
لیندسى گراهام، سیناتۆرى ئەمریکى لە میانەى لێدوانێکى بۆ کەناڵى فۆکس نیوزى ئەمریکى رایگەیاند "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا پێى راگەیاندم پلانەکە بریتییە لە دامەزراندنى ناوچەیەکى دابڕاوى نا سەربازى لەنێوان تورکیا و کوردەکان".
.
گراهام بە کەناڵە ئەمریکییەکەى وتووە "بەوتەى سەرۆکى ئەمریکا ناوچە دابڕاوەکە هێزى نێودەوڵەتى سەرۆکایەتى دەکات و هێزى ئەمریکى تیادا نابێت".
.
لێدوانەکەى گراهام لە کاتێکدایە کە دواى ڕێكکه‌وتنى توركیا و ڕوسیا بۆ سنورداركردنى ده‌سه‌ڵاتى كورد له‌ڕۆژئاوا، ترس و نیگه‌رانى له‌لاى چه‌ند وڵاتێك به‌و هۆیه‌وه په‌یدا بووه و هه‌یمه‌نه‌ى ڕوسیا له‌ناوچه‌كه به‌مه‌ترسى ده‌زانرێت.
.