کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەگوێرەى یاسا بهركارهكانى هه‌رێم و عێراق، حكومه‌تى هه‌رێم باج لهكارمهندانى ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان وه‌رده‌گرێت، لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مان ده‌ڵێت ئه‌و كاره به‌یاسا ڕێكخراوه، شاره‌زایه‌كى باج و ده‌رامه‌تیش جەختدەکاتەوە "ئه‌و پاره‌یه ده‌بێته ئیراد بۆ حكومه‌ت". . ئه‌كره‌م جه‌مۆ، بەڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ڕێكخراوه ناحكومییه‌كانى هه‌رێم به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند "پێشتر بەگوێرەى یاسایه‌ك كه له‌په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچووه باج له كارمه‌ندانى ڕێكخراوه بیانیه‌كان وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى خۆیان بیانین و له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كاندا دێنه هه‌رێمه‌وه ئه‌وانه له‌و باجه به‌خشراون". . وتیشى "داهاتى ئه‌و باجه بۆ حكومه‌تى هه‌رێم ده‌چێت و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى باج و ده‌رامه‌ته‌وه وه‌رده‌گیرێت". . به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان بێئاگایى خۆى له‌وه پیشاندا ئاخۆ یاساكه هه‌موار كراوه‌ته‌وه یاخود هه‌مان یاساى كۆن كارى پێده‌كرێت بۆ وه‌رگرتنى باج لهكارمهندانى ڕێكخراوه ناحكومییه بیانییه‌كان!. . زیاد جه‌بار، سەرۆکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ناس كوردى روونکردەوە "یاساى وه‌رگرتنى باج له كارمه‌ندانى ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان هه‌موار نه‌كراوه‌ته‌وه و هه‌ر به‌یاسا كۆنه‌كه باجه‌كه‌یان لێ وه‌رده‌گیرێت و ئه‌و یاسایه به‌ركاره له‌هه‌رێم". . له‌سه‌ر شێوازى وه‌رگرتنى باجه‌كان لهكارمهندانى ڕێكخراوه ناحكومییه بیانییه‌كان، عه‌باس ئه‌حمه‌د شه‌ریف، به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى باجى سلێمانى كه ئێستا خانه‌نشینه به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند، ساڵانه له‌لایه‌ن ڕێكخراوه ناحكومیه‌كانه‌وه بودجه و ژماره و لیستى مووچه‌ى كارمه‌نده‌كانیان ئاماده ده‌كرێت و ساڵانه‌ش له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى باج و ده‌رامه‌ته‌وه باجه‌كانیان لێوه‌ر ده‌گیرێت. . ڕونیشیكرده‌وه، بەگوێرەى یاسا هه‌ر كارمه‌ند و كرێكارێكى ڕێكخراوه بیانییه‌كان گه‌ر موچه‌كه‌ى له‌ملیۆنێك دینار زیاتر بێت ئه‌وا له 5%ى مووچه‌كه‌ى ده‌بڕدرێت و ئه‌گه‌ر مووچه‌كه‌ى له‌خوار ئه‌و بڕەوه بێت ئه‌وا باجى لێ وه‌رناگیرێت. . وتیشى "داهاتى ئه‌و باجه ده‌بێته(ئیراد) بۆ حكومه‌ت و كرێكاره‌كانیش كه‌متر باج ده‌یانگرێته‌وه چونكه به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێت كرێكار نییه موچه‌كه‌ى مانگانه له‌ملیۆنێك دینار زیاتر بێت. . دواى ڕوخانى ڕ‌ژێمى به‌عس له‌عێراق و كرانه‌وه‌ى زیاترى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕووى دونیاى ده‌ره‌وه و هاتنى بودجه له‌به‌غداوه و بوژانهوەى بازاڕەكانى هه‌رێم، ژماره‌یه‌كى زۆرى ڕێكخراوى ناحكومى بیانی له‌بواره جیاجیاكاندا ڕوویان له‌هه‌رێم كرد و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندى بیانیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هێنا به‌ڵام به‌شێكى زۆرى كارمه‌نده‌كانیشیان له‌خه‌ڵكى هه‌رێمن. .