گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ مەزڵوم کۆبانێ ئەنجامدا

دۆناڵد ترەمپ: کاتی ئەوە هاتووە کوردەکان بەرەو ئەو ناوچانە بڕۆن کە کێڵگە نەوتییەکانی لێیە

2019.10.24 - 20:48
App store icon Play store icon Play store icon
دۆناڵد ترەمپ: کاتی ئەوە هاتووە کوردەکان بەرەو ئەو ناوچانە بڕۆن کە کێڵگە نەوتییەکانی لێیە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هەرگیز ڕێگا نادات داعش مامەڵە بە کێڵگە نەوتییەکانی سوریاوە بکات و ئێستاش ڕەنگە کاتی ئەوە هاتبێت کە کوردەکان بەرەو ئەو ناوچانە بڕۆن کە کێڵگە نەوتییەکانی لێیە. . دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا ئاماژەى بەوە کرد :"ئەو کێڵگە نەوتییانەی لەلایەن داعشەوە داگیر کرابوون بە هاوکاری کوردەکان گەڕاندمانەوە و چیتر ڕێگە نادەین بە هیچ شێوەیەک داعش مامەڵە بەو کێڵگانەوە بکات". . سەرۆکى ئەمریکا جەختیکردەوە، ڕەنگە کاتی ئەوە هاتبێت، هێزە کوردییەکان بەرەو ئەو ناوچانە بڕۆن کە کێڵگە نەوتییەکانی لێیە. . ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد:"لەگەڵ مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی گشتى هەسەدە گفتوگۆم کردووە و چێژ لە گفتوگۆکردن لەگەڵ کۆبانیدا دەبینم". .