کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا ڕێکكه‌وتنى توركیا و ڕوسیاى بۆ كۆنترۆڵكردنى ناوچه‌ى ئارام له‌لایه‌ن ئه‌و دوو وڵاته‌وه به‌كارێكى نادروست وه‌سف كرد و داواشى لە تورکیا کرد "بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕێڕەوه ڕاسته‌كه‌ى خۆى". . له‌میانى كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه لهبڕۆكسڵ پێش ده‌ستپێكردنى كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زیرانى به‌رگرى په‌یمانى ناتۆ ئەنجامیدا، مارك ئیسپه‌ر وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند :"توركیا هه‌موومانى خستووه‌ته دۆخێكى ترسناكه‌وه" ئه‌وه‌ش وه‌كو ئاماژەكردنێك بۆ له‌شكركێشیه‌كانى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر باكورى سوریا". . وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه، له‌سه‌ر په‌یمانى ناتۆ پێویسته پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى توركیا بگێڕنه‌وه سه‌ر ڕێڕەوه ڕاسته‌كه‌ى خۆى بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر متمانه‌ى پێ بكه‌نه‌وه. . به‌گوێره‌ى زانیارى میدیاكان، یه‌كێك له‌ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زیرانى به‌رگرى وڵاتانى په‌یمانى ناتۆ كه ئه‌مڕۆ (پێنجشەممە) ده‌ستى پێكردووه، پرسى له‌شكركێشیه‌كانى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان ده‌خرێته به‌رباس و به‌ڕاشكاوى پێشنیار و ڕەخنهكانیش ده‌خرێنه به‌رده‌م نوێنه‌رى ئه‌نكه‌ره. . دواى ڕێكکه‌وتنى توركیا و ڕوسیا بۆ سنورداركردنى ده‌سه‌ڵاتى كورد له‌ڕۆژئاوا، ترس و نیگه‌رانى له‌لاى چه‌ند وڵاتێك به‌و هۆیه‌وه په‌یدا بووه و هه‌یمه‌نه‌ى ڕوسیا له‌ناوچه‌كه به‌مه‌ترسى ده‌زانرێت. .