ناس کورد-
لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک دەروازی پەروێزخان، کەسێک گیانیلەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون، سێ لە بریندارەکان خەڵکی وڵاتی ئێرانن.
,
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاندووە: "بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، کەسێک گیانیلەدەستدا و پێنج کەسی تر برینداربوون".
,
ئاماژە بەوەشکراوە، ڕوداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری مینی پاس و کیا ئۆپتیمایەکدا بوە و بەهۆیەوە شۆفێری کیا ئۆپتیماکە گیانیلەدەستداوە، شۆفێر و چوار سەرنشینی مینی پاسەکەش برینداربوون.
,
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی هاتوچۆی گەرمیان، سێ لەسەرنشینەکان کە یەکێکیان ئافرەتە دانیشتوی وڵاتی ئێرانن و یەکێکیتر لە بریندارەکان عەرەبە و شۆفێرەکەش کوردە.
,
,