گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەرمیان؛ کۆنکرێتێکى شۆستە دەکەوێت بەسەر شۆفێرێکى بارهەڵگردا و گیانلەدەستدەدات

2019.10.24 - 14:34
App store icon Play store icon Play store icon
گەرمیان؛ کۆنکرێتێکى شۆستە دەکەوێت بەسەر شۆفێرێکى بارهەڵگردا و گیانلەدەستدەدات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لە شارى کەلار لەکاتی داگرتنیدا کۆنکرێتی شۆستە بەسەر شۆفێرى بارهەڵگرێکدا دەکەوێت، بەو هۆیەوە گیانلەدەستدەدات. , بەگوێرەى ڕاگەیەندراوى پۆلیسی گەرمیان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەکاتی نۆژەنکردنەوەی شەقامی پێش قوتابخانەی کوردۆ قاسمی بنەڕەتی لە گەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای کەلار شۆفێرێکی بارهەڵگر لەکاتى داگرتنى کۆنکرێتى شۆستە، یەکێک لە کۆنکریتەکان بەسەریدا دەکەوێت و دەستبەجێ گیانلەدەستدەدات. , ئاماژە بەوەشکراوە، یەکێک لە کۆنکرێتەکان لە قەپى شۆفڵ لەکاتى داگرتندا کەوتوە بەسەر شۆفێرى ئەو بارهەڵگرەى کە کۆنکریتەکانى بۆ پرۆژەکە بردووە. , ئەو شۆفێرەی گیانی لەدەستداوە لەدایکبوى ساڵى 1993یە و دانیشتوی گوندی گردەگۆزینەی سەربە قەزای کەلارە، لەئێستادا تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و شۆفێری شۆفڵەکەش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەند کراوە. , ,