کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ کەسی ڕاگەیاند بە تۆمەتی "تیرۆر و پەیوەندییان بە داعش"ـەوە و هەرسێکیان بە ڕەچەڵەک عەرەبن. . لە ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ی تشرینی یەکەمی 2019، بڵاویکردووەتەوە هاتووە، "ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی پاش کۆکردنەوەی زانیاری و داڕشتنی پلانی تۆکمە و بە فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە توانرا لە سێ چالاکی جیادا سێ کەس دەستگیربکرێت." . دەشڵێت، "دوای دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان و دەستکەوتنی چەندین بەڵگە و داننان بە تاوانەکانیاندا، لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەى ئاسایش و بەپێی ماددەی (1) لە یاسای ژمارە (21) ساڵی (2003) سزا دران." . هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە؛ ناصر عەجاج زیاب بە ڕەچەڵەک عەرەب بە تاوانی ئەندامێتی بۆ داعش بە پێنج ساڵ و یەک مانگ زیندانی سزا درا. باسم ڕەحیم ئەحمەد بە ڕەچەڵەک عەرەب بە تاوانی ئەندامێتی بۆ داعش بە شەش ساڵ زیندانی سزاد درا. مازن سەرحان حلیس بە ڕەچەڵەک عەرەب بە تاوانی ئەندامێتی بۆ داعش بە هەشت ساڵ زیندانی سزا درا.