گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم دابەزیوە

2019.10.24 - 12:07
نرخی دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم دابەزیوە
ناس کورد- نرخی دراوە جیهانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، گۆڕانکاریان بەسەردا هاتوە و نرخی سەرجەم دراوە بیانییەکان بەرامبەر دیناری عێراقی کەمێک بەرز بونەتەوە. , فەرید محەممەد لە کۆمپانیای گوڵی گەش لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە  24ی تشرینی یەکەمی 2019، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرامبەر بە 120 هەزار و 650 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە کراوە". , نرخی و  100 هەزار تمەن بەرامبەر بە 10 هەزار و 750 دینار دەفرۆشرێت، هەروەها نرخی 100 لیرەی تورکیش بە 21 هەزار و 250 دینارە. , هاوکات نرخی 100 یۆرۆ بە 134 هەزار دینار، هەروەها نرخی 100 پاوەنی بەریتانیش بە 154 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکراوە. , فەرید محەممەد ئەوەشى وت: "ئەمڕۆ نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر سەرجەم دراوە بیانییەکان کەمێک دابەزیوە، ئەویش بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەی کە لەشارەکانی عێراق بڕیار وایە ڕۆژی هەینی بەڕێوەبچن". ,