گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاش ئەوەى کوشتویەتى لاشەکەى فڕێداوەتە ڕوبارێکەوە

فەڕەنسا؛ ژنێکى تەمەن 55 ساڵ بەتۆمەتى کوشتنى هاوپیشەیەکى دادگاییکرا

2019.10.24 - 10:34
App store icon Play store icon Play store icon
فەڕەنسا؛ ژنێکى تەمەن 55 ساڵ بەتۆمەتى کوشتنى هاوپیشەیەکى دادگاییکرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دادگاى فەڕەنسا لە شارى تۆلۆز ژنێکى تەمەن 55 ساڵى دادگاییکرد، کە تۆمەتباربوە بە کوشتنى هاوڕێیەکى کارکردنى و "پارچەپارچەکردن"ى لاشەکەیی و فڕەدانى بۆ نێو ڕوبارێک. , بەگوێرەى میدیاکانى فەڕەنسا، سۆفى هەستاوە بە کوشتنى ماریلینى تەمەن 52 ساڵ، کە هاوپیشەى بوە و پێکەوە کاریان کردووە، لە دادگاییکردنیدا دانى بە تاوانەکەى ناوە، بەڵام سوربوە لەسەر ئەوەى کە مەبەستى کوشتنى نەبوە، جۆرج کاتلا، پارێزەرى خیزانى قوربانییەکە ڕایگەیاندووە: "دادگاییکردنەکە ئاسایی نییە، هیوادارم لەکۆتاییدا تێبگەین لە دۆسییەکە". , ماریلین لە شوقەکەى خۆى کە شوێنى نیشتەجێبوونى بوە لە ناوڕاستى شارى تۆلۆز لە باشورى فەڕەنسا، لە ساڵى 2016 لەلایەن سوفی-وە کوژراوە بە پێداکێشان بەسەریدا، وەک میدیاکانى ئەو وڵاتە بڵاویانکردووەتەوە. , پاش چەند ڕۆژێک بەسەر ڕوداوەکەدا، تۆمەتبارەکە بە مشارێک لاشەکەى پارچەپارچە کردووە، دواتر پارچەکانى فڕێداوەتە ڕوبارى "دو مێدى" کە 500 مەتر لە شوێنى ڕوداوەکەوە دوورە، پارچەکانى لاشەکەشى بە عارەبانەى سۆپەرمارکێت گواستوەتەوە، بەڵام ئەوە ئاشکراکراوە سەرى قوربانییەکە خراوەتە جانتایەکى پشتەوە و فڕێدراوە، دواتر لە قەراغى ڕوبارەکە پارچەکانى لاشەکەى ماریلین دۆزراونەتەوە. , دواى چەند ڕۆژێک بەسەر ئەنجامدانى تاوانەکە، سۆفى دەستگیرکراوە لەو شارەى لێى لەدایکبوە، کە 250 کیلۆمەتر لە تۆلۆزەوە دوورە. , سۆفی و ماریلین لە کۆمەڵەى کەسانى خاوەن پێداویستى تایبەت، پێکەوە کاریان کردووە، ئەوەش لەشوێنى ئیشەکەیان ئاشکرا بوە کە ئەو دوو کەسە ڕقیان لە یەکتر بوە. , یاساناسان و پارێزەرى خانەوادەى قوربانییەکەش، پێشبینى دەکەن سبەى هەینى لە دانیشتنى کۆتایی ئەو دۆسییەیەدا، سزاى زیندانى هەتاهەتایی بەسەر سۆفیدا بسەپێندرێت. , ,