کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ژمارەیەک سیناتۆری ئەمریکی، لە هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی داواکەی تڕەمپ، بۆ بانگهێشتکردنی مەزڵوم کۆبانی بۆ ئەمریکا و ئەنجامدانى دیدارى لەگەڵ ترەمپ. , ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2019، ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە: "لەلایەن هەریەکە لە لیندسی گراهام و مارسا بلاکبێرن و کریس ڤان هولین و جین شاهین و ریچارد بلومنتال، سیناتۆری هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا، داواکاری فەرمی پێشکەش بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کراوە، بۆ ئەوەی مۆڵەتنامەی گەشتکردن 'ڤیزا' بدرێت بە ژەنەڕاڵ مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، بە مەبەستی سەردانیکردنی ئەمریکا". , باس لەوەشکراوە: "لەئێستادا مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕاسپێردراوە بۆ ئەوەی مۆڵەتنامەی گەشتکردنەکە بۆ ژەنەڕاڵ مەزڵوم دەربکات، هەروەها لەڕێی وەزارەتەکەشییەوە ئامادەکاری بۆ پێشوازیکردن لەناوبراو بکەن". , ئەو هەنگاوەى ئەندامەکانى کۆنگرێسی ئەمریکا دوای چەند کاتژمێرێکی کەم هات، لە تویتەکەی دۆناڵد تڕەمپ، کە شەوی ڕابردوو لەڕێگای تویتێکەوە پەیامێکی بۆ مەزڵوم کۆبانی نارد و ڕایگەیاند: "سوپاس بۆ جوامێریت و ڕێزم بۆ گەلی کوردستان هەیە، دەمەوێ لە کورتترین ماوەدا بتبینم". , ئەمەش بۆ جارى دووەمە دۆناڵد تڕەمپ بەفەرمی داوای بینینی فەرماندەى گشتیی هەسەدە دەکات، پێشتریش لەسەرەتای دەستپێکردنی هێرشە داگیرکارییەکەی تورکیادا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، سەرۆکى ئەمریکا داوای بینینی مەزڵوم کۆبانى کرد، بەڵام ناوبراو ڕایگەیاندبو: "من شەڕڤانەکانمان لە بەرەی شەڕ جیناهێڵم و لەلایان دەمێنمەوە"، دواتر ئیلهام ئەحمەد لەلایەن هەسەدەوە نێردا بۆ ئەمریکا. , ,