کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئه‌نگیڵا مێركڵ، ڕه‌تیده‌كاته‌وه ناوچه‌ى ئارام ته‌نها له‌لایه‌ن توركیاوه سه‌رپه‌رشتى بكرێت، به‌ڵكو پشتیوانى ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام به چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات و ده‌شڵێت له داهاتویهكى نزیكدا ئه‌و پێشنیاره ده‌خه‌نه‌ڕو. , مێركڵ داواش ده‌كات، سوپاى توركیا له‌و ناوچانه‌ى كه له‌كاتى شه‌ڕدا داگیرى كردوون لهباكورى سوریا، نه‌مێنێته‌وه و مانه‌وه‌شیان به پێویست نازانێت. , له‌باره‌ى ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارامه‌وه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیارى توركیا، ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕاى چه‌ند تێبینییه‌ك، به‌ڵام ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام له باكورى سوریا له‌ژێر چاودێرى نێوده‌وڵه‌تیدا ئومێدێكى باشتره. , به‌پێى ئەو زانیارییانەى میدیاكانى ئه‌ڵمانیا بڵاویان کردوونەتەوە، له‌میانى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ فراكسیۆنى مه‌سیحییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى، مێركڵ جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، ناكرێت به‌بێ نه‌ته‌وەیه‌كگرتووه‌كان و بێ پێوه‌رێكى هاوبه‌ش بۆ ئاسایشى ناوچه‌كه، بڕیارى ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام له باكورى سوریا بدرێت. , ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا باسى له‌وه‌ش كردووه، پێشینارى ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام به چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى له‌لایه‌ن وه‌زیرى به‌رگریى وڵاته‌كه‌یه‌وه ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌ردۆگان و سهركوهزیرانى فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا كه بڕیاره له داهاتویهكى نزیكدا كۆببنه‌وه. , مێرکڵ ئاماژەى بەوەشکردووە، ئه‌ركى ئه‌وانه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و قه‌یرانه له هه‌وڵدابن و تاووتوێکردنى ئه‌و پرسه‌ش له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى دژ بە تیرۆر به‌پێویست ده‌زانێت. , وته‌كانى مێركڵ له‌كاتێكدایه، دواى ڕاوه‌ستاندنى په‌لاماره‌كانى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان، ئه‌ردۆگان باس له ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌یه‌كى ئارام له باكورى سوریا ده‌كات به سه‌رپه‌رشتى خۆى و بێ چاودێرێكردن و به‌شدارى نێوده‌وڵه‌تى. , ,