گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چین؛ پێنج کەس دادگایی کران کە سەرجەمیان هەوڵی کوشتنی کەسێکى دەوڵەمەندیان داوە

2019.10.23 - 16:28
App store icon Play store icon Play store icon
چین؛ پێنج کەس دادگایی کران کە سەرجەمیان هەوڵی کوشتنی کەسێکى دەوڵەمەندیان داوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پێنج "بکوژ" لە چین کە لەماوەى شەش ساڵدا دەستگیرکراون دادگاییکران، سەرجەمیان یەکتریان بەکرێ گرتوە بۆ کوشتنی کەسێک ئەو کەسەش پیاوێکى دەوڵەمەند بوە. , دادگای شاری نانینگی چین دادگاییکردنێکی سەیری بەڕێوەبرد، دادگاییکردنی پێنج "بکوژی شارەزا" بو لەسەر هەوڵدان بۆ کوشتنی پیاوێکی دەوڵەمەندی چینی، لە شاری کوانگتچی، دادگاکە ڕایگەیاندووە: "سەرجەم ئەو بکوژانە چەندین جار هەوڵیانداوە بۆ کوشتنی پیاوێکی سەرمایەداری چینی، بەشێوەیەک ئەو کەسی یەکەمیان لەلایەن پیاوێکی ڕاسپێردراوە بۆ کوشتنی پیاوە سەرمایەدارەکە". , لەبارەى چیرۆکى ئەو پێنج کەسەى هەوڵی کوشتنەکەیان داوە دادگاکە ئەوەشى وتوە: "کەسی یەکەم کە ڕاسپێرداوە بۆ کوشتنى پیاوە دەوڵەمەندەکە، نەیتوانیوە بیکوژێت و سەرکەوتو نەبوە، بۆیە خۆی کەسێکی دیکەی ڕاسپاردووە بۆ کوشتنی هەمان کەس، ئەویش شکستی هێناوە و کەسێکى ترى ڕاسپاردووە، لە ئەنجامدا هەوڵەکانی هەر پێنجیان شکستی هێناوە". , دادگا باسی لەوەشکردووە: "سەرمایەدارەکە ناوی 'تان یو هوی' بوە، لەلایەن کەسێکەوە بەناوی 'وی مو' بە بڕی 282 هەزار دۆلار بکوژێک بەکرێ گیراوە بۆ کوشتنی ئەو سەرمایەدارە، بەڵام کەسی ڕاسپێردراو بۆ کوشتنەکە دوای ئەوەی کە ئەو نەیتوانیوە بیکوژێت، کەسێکی تری بەکرێ گرتوە بۆ کوشتنی هەمان کەس بە بڕی 141 هەزار دۆلار". , "کۆتا بکوژیان زۆر نزیک بوە لە کوشتنی سەرمایەدارەکە، بەجۆرێک لە قاوەخانەیەکدا یەکتریان بینوە،  بکوژەکە بە سەرمایەدارەکەی وتوە 'من ڕاسپێردراوم بۆ کوشتنت بەڵام ئەگەر بڕێک پارەی زیاترم پێ بدەیت لەو بڕەی ئەوان ئەوا ناتکوژم'، لەو کاتەدا لەلایەن ئەو کەسانەی لە قاوەخانەکەدا بوون ئەو کەسە دەستگیرکراوە"، وەک دادگاى ئە وڵاتە باسى لێوەکردووە. , پاش ئاشکرابوونى بابەتەکە، سزای زیندانیکردن بەسەر هەر پێنج کەسەکەى کە بە بکوژ ناویان هاتوە سەپێندراوە. , ڕوداوەکە لەساڵی 2013 ڕویداوە و پۆلیس بەشێوەیەکی زنجیرەیی سەرجەم ئەو بکوژانەی دەستگیرکردووە، دوای نزیکەی شەش ساڵ، دادگاییکردنەکەیان کۆتایی هاتوە. , ,