گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

50 چەکدار کوژران و 16 شەڕڤانیش شەهیدبوون

هەسەدە: شەڕڤانێکمان تا دوا فیشەک بەرگریى کرد و دواتر خۆى فیدایی کرد

2019.10.23 - 15:32
App store icon Play store icon Play store icon
هەسەدە: شەڕڤانێکمان تا دوا فیشەک بەرگریى کرد و دواتر خۆى فیدایی کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، دوێنێ سیشەممە لەچەند شوێنێک پێکدادان لەنێوان گروپە چەکدارەکانى سەر بە تورکیا و شەڕڤانان ڕوویداوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 50 چەکدار کوژراون و 16شەڕڤانانیش شەهیدبوون، شەڕڤانێکیش دواى ئەوەى تا دوا فیشەک شەڕیکردووە "خۆى فیدایی کردووە". . بەپێی ڕاگەیەنراوێکى هەسەدە، دوێنێ لە سەرێکانی گروپێک چەکدار ویستویانە بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش خۆیان بگەیەننە پێگەکانی شەڕڤانان، بەڵام لەلایەن شەڕڤانانەوە وەڵامدراونەتەوە و لە ئەنجامدا چەکدارێک کوژراوە. . ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها لە هەرێمەکانی کۆبانێ و عەین عیسا، سەرلەبەیانى دوێنێ کۆمەڵێکی زۆر چەکدار بە پشتیوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەندین ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و سەربازیی ویستیان هێرشبکەنە سەر گوندی چەلبێ، شەڕڤانان وەڵامیان دانەوە و شەڕی سەخت ڕوویدا، لە ئەنجامدا چەندین چەکدار کوژران، دواتر جارێکیتر شەڕ دەستیپێکردەوە و تا ئێوارە درێژەی کێشا، بەگشتی زیاتر لە 50 چەکدار کوژران و ئۆتۆمبێلێکی سەربازیش تێکشکێندرا. . بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، شەڕڤانێک بەناوى سەبری، لە شەڕی گوندی چەلبی تا دواین فیشەک شەڕیکردووە، "بەڵام کە فیشەکی پێنەما و کەوتە بۆسەی چەکدارەکانەوە، لە ڕێگەی بۆمبەوە چالاکیی گیانبازیی ئەنجامدا و شەهیدبوو". . ئەوەشى خستووەتەڕوو، لە پێکدادانەکانى دوێنێدا بەگشتی 16 شەڕڤان شەهیدبوون و 13ی دیکەش برینداربوون.