گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند کاتژمێرێک دوای تەواوبوونی ئاگربەست.. لە سەرێکانی شەڕ دەستیپێکردەوە

2019.10.23 - 14:15
App store icon Play store icon Play store icon
چەند کاتژمێرێک دوای تەواوبوونی ئاگربەست.. لە سەرێکانی شەڕ دەستیپێکردەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

ئاژانسی هاوارنیوز ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سوپای تورکیا و گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانى لە چەند قۆڵێکەوە هێرشیان کردووەتەسەر ناوچەیەک لە دەوروبەری سەرێکانی.

. هێرشەکە چەند کاتژمێرێک دێت دوای کۆتایی هاتنی ئاگربەستى نێوان هەردوولا، ئاژانسەکە دەڵێت، بەرەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ى تشرینی یەکەمی 2019، بەهۆی هێرشەکەوە شەر لە نێوان هەسەدە و ئەو هێزانەدا دروستبووە. . ئاماژەی بەوەشکراوە، لە ئێستادا شەرڤانانی هەسەدە لە هەوڵی بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشانەدان و تائێستاش بە گوێرەی زانیارییەکانی هاوار نیوز شەرەکە بەردەوامە و تێیدا "شەرڤانانی هەسەدە توانیویانە زریپۆشێک تێکبشکینن و هەشت چەکداری گروپە چەکدارییەکانی هاوپەیمانی تورکیا کوژراون." .. هێرشەکە لەکاتێکدایە، لە کاتژمێر 10ی شەوی ڕابردووەوە ئاگربەست نێوان هەردوولا کۆتایی هات کە 18ى ئەم مانگە لەدوای ڕێککەوتنى ئەمریکا و تورکیا ڕاگەیەندرا بۆ ماوەی 120 کاتژمێر.