گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى وەزیرانى بەرگرى ئەمریکا و عێراق

2019.10.23 - 12:45
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى وەزیرانى بەرگرى ئەمریکا و عێراق

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد –   وەزیری بەرگری ئەمریکا لەگەڵ وەزیرى بەرگرى عێراق کۆبووەوە و پاڵپشتی وڵاتەکەیی بۆ حکومەتی عێراق دوپاتکردەوە. . بەیانی ئەمڕۆ، چوارشەممە، 23ی تشرینی یەکەمی 2019، مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا بەسەردانێکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە عێراق و لەگەڵ نەجاح شەمەری وەزیری بەرگری عێراق کۆبووەوە. . مارک ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند "بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە حکومەتی عێراق دەکەین و  بوونی من بۆ پشتیوانی تەواوەتییە لە حکومەتی عێراق". . وتیشى "ئێمە ڕەچاوی سەروەری خاکی عێراق دەکەین و دەمانەوێت هاوبەشی زیاتر لە نێوان هەردوو وڵات دروست بێت بە تایبەت لە ڕوی دیموکراسی و مافی مرۆڤەوە". . هاوکات نەجاح شەمەری وەزیری بەرگری عێراق ستایشی ڕۆڵی ئەمریکا و هێزەکانی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داعش و وتى "پەیوەندییە ئابوری و بازرگانی و سیاسییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا پەرە پێدەدەین". . ئیسپەر پێش ئەوەی بەڕێبکەوێت بۆ عێراق لە دوایین لێدوانیدا دەربارەی دۆخی سوریا ڕایگەیاندبوو، "به‌ڵێنی پاراستنی كوردیان له‌ هاوپه‌یمانه‌ دێرینه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌ناتۆ نه‌داوه‌ و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كه‌مان له‌ناتۆ ناكه‌ین". . مارك ئیسپه‌ر ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌پێشێلكاریی سوپای توركیا و ئه‌نجامدانی "تاوانی جه‌نگ" ده‌كه‌ن باسى لەوەکردبوو "ئه‌مریكا به‌رپرسیارێتی تاوانی جه‌نگ دژی كورده‌كان ده‌خاته‌ سه‌رشانی توركیا گه‌ربێتوو ڕاپۆرته‌كان له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕاست ده‌ربچن، هەرچەندە ئێمە ڕاپۆرته‌كانمان بینیوه‌ و من وه‌ك خۆم گومانم نییه‌ له‌ڕاستی ڕاپۆرته‌كان و چاوەڕێی لێکۆڵینەوەین".