گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا هێرشەکانى بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەڵپەسارد

2019.10.23 - 09:02
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا هێرشەکانى بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا  هەڵپەسارد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد –   وەزارەتی بەرگری تورکیا هەڵپەساردنى ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەى بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند، دواى ئەوەى ئەمریکا ئاگاداریکردەوە کە هێزەکانى هەسەدە بەتەواوى لەناوچەى ئارام کشاونەتەوە. . ئەمڕۆ، چوارشەممە وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ڕاگەیانداوێکدا ڕایگەیاند "پێویستمان بە بەردوامبوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەمان نەماوە لە باکور و ڕوژهەڵای سوریا، بەهۆی ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان تورکیا و ڕوسیا کراوە دەربارەی سوریا". . ئاماژەی بەوەشکردووە "بەهۆی ئەو گۆڕانکارییە نوێیانەى ناوچەکە و کشانەوەی یەپەگەوە لەبەشێکی ناوچەی ئارام، ئۆپراسیۆنەکەیان هەڵدەسپێرن". . وەزارەتى بەرگرى تورکیا باسى لەوەکردووە "ئەو ڕێککەوتنە لەئەنجامی گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا دروست بووە کە لەڕۆژی 17ی تشرینی یەکەمی 2019 بڕیاری ئەنجامدانی ئاگربەست درا لەنێوان تورکیا و هەسەدە بۆ ماوەی 120 کاتژمێر، بەو مەرجەی لەماوەی ئەو 120 کاتژمێرەدا هەسەدە و یەپەگە لە سەرێ کانی بکشێنەوە و ئێستا یەپەگە کشاوەتەوە بۆیە ئۆپراسیۆنەکەمان هەڵپەساردوە". . هاوکات هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا کە خۆی ڕێککەوتنەکەی ئەنقەرە و واشنتن لەگەڵ ئەردۆغان دەربارەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا واژۆکرد  ڕایگەیاند "شەڕڤانانی یەپەگە بە تەواوەتی لەگرێ سپی و سەرێ کانی کشاونەتەوە، بۆیە داوامان لە تورکیا کردووە بەهەموو شێوەیەک ئۆپراسیۆنەکانی ڕابگرێت". . دوێنێ سێشەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2019 تورکیا و ڕوسیا ڕێککەوتن کە دەبێت هەسەدە و یەپەگە لەماوەی 150 کاتژمێری داهاتودا لەسەرجەم ناوچەی ئارام بە مەنبەج و تەلرەفعەتیشەوە بەقوڵایی 30 کم بکشێنەوە، بەڵام تا ئێستا نە هەسەدە و نە ئەمریکا هەڵوێستیان لەسەر ئەو ڕێککەوتنە نیشان نەداوە. . ئەوەی کە خاڵی جیاوازی ڕێککەوتنەکەی تورکیایە لەگەڵ ئەمریکا و ڕوسیا ئەوەیە، تورکیا لەگەڵ ئەمریکادا رێککەوتو,ە کە کۆبانێ ناوچەی پارێزراو بێت و هێرش نەکرێتە سەری و نەکەونە سنوری ناوچە ئارامەوە، بەڵام لەڕێککەوتنەکەی ڕوسیا و تورکیادا تەنها قامیشلۆ بەناوچەی پارێزراو دانراوە و داوای کشانەوەی یەپەگە کراوە لە مەنبەج و تەلرەفعەت. . دوای رێککەوتنیشی لەگەڵ ڕوسیا، تا ئێستا تورکیا هیچ قسەیەکی نوێی نەبووە دەربارەی هەڵوێستی بەرامبەر ئەو شار و ناوچانەى دیکەی بەدەست شەڕڤانانی هەسەدەوەیە، هەروەها نازانرێت تورکیا وەکو پێشتر سورە لەسەر مەودای ناوچەی ئارامەکەی یاخود نا. . پێشتر تورکیا وەک دەیویست "ناوچەیەکی ئارام" بە درێژیی 440 کیلۆمەتر بە قووڵایی 32 کیلۆمەتر دروست بکات، بەڵام بەپێی ڕیککەوتنەکان ناوچە ئارامەکە تەنها لە نێوان سەرێکانێ و گرێ سپی دەبێت بە درێژیی 120 کیلۆمەتر و قووڵی 30 کیلۆمەتر.