گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئیدارەى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا ڕێککەوتنەکەى ڕوسیا و تورکیا هەڵدەسەنگێنێت

2019.10.22 - 22:30
App store icon Play store icon Play store icon
ئیدارەى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا ڕێککەوتنەکەى ڕوسیا و تورکیا هەڵدەسەنگێنێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   بەرپرسێکى ئیدارەى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا ڕایگەیاند، هەڵسەنگاندن دەکەن بۆ ڕێککەوتنەکەى ڕوسیا و تورکیا و دواتر هەڵوێستى خۆیان لەو بارەیەوە ڕادەگەیەنن. . کەمال عاکف وتەبێژ بەناوى پەیوەندییەکانى دەرەوەى ئیدارەى خۆبەڕێوەبەرى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا بە ئاژانسى هاوار نیوزى ڕاگەیاندووە "بەدواداچوون دەکەین بۆ ڕێککەوتنەکەى نێوان تورکیا و ڕوسیا". . وتیشى "ئەنجام و بەندەکانى ڕێککەوتنەکە کە لەدواى دیدارى ئەردۆغان پۆتین ڕاگەیەنرا هاوکات لەگەڵ کۆتایی هاتنى ماوەى ئاگربەست هەڵدەسەنگێنین و تاوتوێی دەکەین، دواتر هەڵوێستى خۆمان لەبارەیەوە ڕادەگەیەنین". . ئێوارەى ئەمڕۆ ڕوسیا و تورکیا لەسەر بارودۆخى سوریا ڕێککەوتن، بەجۆرێک یەکێتى خاکى سوریا پارێزراو بێت و پارێزگارى لە ئاسایشى نیشتیمانى تورکیا بکرێت. . بە گوێرەی رێکەوتنی نێوان هەردو وڵات دەبێت هێزە کوردییەکان لەماوەی 150 کاتژمێردا 30 کیلۆمەتر لە ناوچەکە دور بکەونەوە. لەدوای تەواوبونی 150 کاتژمێرەکە سوپای تورکیا و روسیا پێکەوە دەورییە بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر لەسەر سنوری تورکیا ئەنجام دەدەن.