گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا دەیەوێت ئاگربەستەکە بکاتە هەمیشەیی

هەسەدە لەناوچەى ئارام کشایەوە

2019.10.22 - 19:31
App store icon Play store icon Play store icon
هەسەدە لەناوچەى ئارام کشایەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   بەرپرسێکى ئەمریکا ڕایگەیاند، مەزڵوم عەبدى بەرپرسانى ئەمریکاى ئاگادارکردووەتەوە کە هێزەکانیان لەناوچەى ئارام کشاونەتەوە و بەتەواوى پابەندى ئاگربەست بوون. . بەرپرسە ئەمریکیەکە بە ئاژانسى ڕۆیتەزرى ڕاگەیاندووە، مەزڵوم عەبدى فەرماندەى گشتى هەسەدە بە مایک پێنس جێگرى سەرۆکى ئەمریکاى ڕاگەیاندووە کە تەواوى مەرجەکانیان لەبارەى ئاگربەست و ناوچەى ئارامەوە جێبەجێکردووە. . بەرپرسەکە جەختیکردووەتەوە، هەر جموجۆڵێکى سەربازى تورکیا بە پێشێلکردنى ڕێککەوتنى تورکیا و ئەمریکا دادەنرێت و ئەنقەرە ڕوبەڕووى سزا دەکاتەوە. . باسى لەوەشکردووە، واشنتن لەگەڵ تورکیا کاردەکات بۆ ئەوەى ئاگربەستى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا بکرێتە هەمیشەیی. . کشانەوەى تەواوەتى هەسەدە لە ناوچەى ئارام لەکاتێکدایە، کاتژمێر 10ى ئەمشەو وادەى ئاگربەستى نێوان تورکیا و هەسەدە کۆتایی دێت، کە بەپێی ڕێککەوتنى نێوان تورکیا و ئەمریکا ڕاگەیەنرا.