کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – ئەنجومەنی شورا و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوە و جەختیان کردەوە زۆرێک له‌و یاسا کۆنانه‌ی که کاریان پێده‌کرێت، پێویستیان به‌هه‌موارکردنه‌وه هه‌یه. . ئەمڕۆ سێشەممە 22ی تشرینی یه‌که‌می 2019، شاندێکی ئەنجومەنی شورای هەرێم بەسەرۆکایەتی، دادوه‌ر سه‌ردار یاسین حهمهئەمین سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی شورای هه‌رێم و ئه‌ندامییەتی ڕاوێژکارانی ئهنجومهنهکە سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و لەگەڵ ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان و ژمارەک سەرۆکی فراکسیۆن کۆبوونەوە. . کاوە عەبدولقادر، ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ و ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمان بە ناس کوردی ڕاگەیاند "لە کۆبونەوەدا کار و ئەرکی ئەنجومەنی شورای هه‌رێمی کوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه کراوە و جەخت لەسه‌ر هەماهەنگی زیاتری نێوان پەرلەمان و ئەنجوومەنی شورا‌و پێداچوونه‌وه به پرسه ته‌شریعییه‌کان و نه‌هێشتنی ناکۆکییه یاساییه‌کان کرایەوە، لەگەڵ داڕشتنی هەندێک یاسای نوێ". . وتیشى"له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاماژه به کێشه‌و گرفته یاساییه‌کانی هه‌رێم و عێراق کرا به‌وه‌ی زۆرێک له‌و یاسا کۆنانه‌ی که کاریان پێده‌کرێت له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستا ناگونجێن و پێویستییان به‌هه‌موار کردنه‌وه هه‌یه". . کاوە عەبدولقادر باسى لەوەشکرد، داوایان له ئه‌نجوومه‌نی شورای هه‌رێم کردووە، هه‌ماهه‌نگیی ته‌واویان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی کوردستان به‌گشتی و لیژنه‌ی کاروباری یاسایی په‌رله‌مان به‌تایبه‌تی هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه یاساییانه له‌کاتی هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاساکاندا.