گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژێک پێش بەکارهێنانی چەکى فسفۆڕى سپی لەلایەن تورکیاوە

تورکیا 30 هەزار یۆرۆی بەخشیوە بە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی

2019.10.22 - 17:19
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا 30 هەزار یۆرۆی بەخشیوە بە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

ڕۆژێک پێش بەکارهێنانی ئەو چەکەى کە پێى دەوترێت "چەکی فسفۆری" دژ بە هاوڵاتییانی ڕۆژئاوا، تورکیا بڕی 30 هەزار یورۆ پێشکەش بە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (OPCW) کردووە.

,

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (OPCW) کە ڕۆژی 17ی تشرینی یەکەمی 2019، بڵاویان کردووەتەوە، لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بڕی 30 هەزار یۆرۆ بەشێوەی بەخشینی خۆویستانە دراوە بە ڕێکخراوەکە لەژێر ناونیشانی یارمەتی بۆ ریکخراوەکە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە و پێشخستنی تاقیگەیی ڕیکخراوەکە.

,

شەعبان دیسلی، نوێنەری هەمیشەیی تورکیا لە ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە: "لەپێناوی پەرەپێدان بە تاقیگەکانی ئاشکراکردن و ناسینەوەی چەکی کیمیایی و پێشخستنی بواری لێکۆڵینەوەکان بۆ ڕێگرتن لەبەکارهێنان و لەناوبردنی چەکە کیمیاییەکان، ئەو بڕە پارەیەمان داوە بەم ڕێکخراوە".

,

ئەوەش لە کاتیکدایە کە ڕۆژی 18ی تشرینی یەکەمی 2019، واتە ڕۆژێک دوای بەخشینی ئەو پارەیە، سوپای تورکیا بۆردوومانی بۆسەر شارۆچکەى سەرێکانى ئەنجامدا و بۆردوومانەکەش ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە، چەندین سەرچاوەی ناوخۆیی و جیهانیش باس لەوە دەکەن لەو بۆردوومانەدا تورکیا چەکی "فۆسفۆڕی سپی" بەکارهێناوە، کە چەکێکى قەدەغکراوە.

,

چەند بریندارێکی ئەو بۆردوومانەش کە وێنەکانیان لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، بەتەواوەتی گومانەکانی زیاتر کردووە و چەندین شارەزای بواری چەکە کیمیاییەکانیش بە فەرمی ڕایانگەیاندووە: "سەرجەم نیشانەکانی سەر لەشی ئەو بریندارانە دەریدەخات کە چەکی کیمیایی بەکارهاتوە".

,