گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جادوگەرێک فێڵ لە کچە پاڵەوانێکی ڕوسی دەکات و 32 هەزار دۆلاری لێدەبات 

2019.10.22 - 17:24
جادوگەرێک فێڵ لە کچە پاڵەوانێکی ڕوسی دەکات و 32 هەزار دۆلاری لێدەبات 
ناس کورد- کچە پاڵەوانى ئۆڵۆمپیادی سوچی 2014، بە ڕەگەز ڕوسی بڕی دوو ملیۆن ڕۆبڵ دەدات بە جادوگەرێک بۆ ئەوەی خۆشەویستەکەی بۆ بگەڕێنێتەوە. , ئادلینا سۆتنیگۆڤاى تەمەن 23 ساڵ، کە کچە ڕوسییەکى پاڵەوانى سکێتی سەر سەهۆڵە، بڕی دوو ملیۆن ڕۆبل کە دەکاتە (32 هەزار دۆلار) دەدات بە جادوگەرێک بۆ ئەوەی خۆشەویستەکەی کە ناوى ڤلادیمێر چاکۆڤە و یاریزانی یاری هۆکی سەر سەهۆڵە لە یانەی" ئاک پارس کازان"، بۆ بگەڕێنیتەو کە ماوەیەکە لێی جیابوەتەوە. , ئەو کچە پاڵەوانە ڕوسییە، پەیوەندی خۆشەویستی دەبەستێت لەگەڵ ڤلادیمێر چاکۆڤ، یاریزانى هۆکی سەر سەهۆڵ، بەڵام پاش ماوەیەک لەو پەیوەندییە چاگۆڤ لیێ جیادەبێتەوە ئەوەش کاریگەری خراپ دەکاتە سەر باری دەرونی ئەدلێنا و بە هەموو ڕێگایەک هەوڵدەدات خۆشەویستەکەی بگەڕێنێتەوە بۆ لای خۆی. , بەگوێرەی زانیارییەکانى چەند میدیایەک، ئەدلینا لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامەوە، جادوگەرێک دەناسێت کە بەڵێنی پێ دەدات خۆشەویستەکەی بۆ بگەڕێنێتەوە، پاش ئەوەی ئەدلینا ئەو بڕە پارەیەى دەداتێ، جادوگەرەکە موبایلەکەی داخستوە و هەموو پەیوەندییەکانى لەگەڵ پچراندووە. , ئەدلینا لە ساڵی 2012 بوە بە پاڵەوانی ئۆڵۆمپیادی گەنجان بۆ سکێتی سەر سەهوڵ و لە ساڵی 2014یش، بوەتە پاڵەوانی ئۆڵۆمپیادی سوچی و دوو جاریش مەدالیای ئاڵتوونی ئەوروپای بردووەتەوە لەو بوارە. https://www.instagram.com/p/B31ciS4ovJs/ , ,