گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ هەفتانە بەبەهاى ملیۆنێک دۆلار لە فەیسبوک ریکلام دەکات

2019.10.22 - 17:00
ترەمپ هەفتانە بەبەهاى ملیۆنێک دۆلار لە فەیسبوک ریکلام دەکات
ناس کورد- دۆناڵد ترەمپ هەفتانە نزیکەى یەک ملیۆن دۆلار خەرجدەکات، بۆ ریکلامکردن لە فەیسبوک لەچوارچێوەى هەڵمەتى بانگەشەى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا کە ساڵى 2020 بەڕێوەدەچێت. . کەناڵى بی بی سی بەدواداچونێکى وردى کردووە لەبارەى وتەیەکى ئیلیزابێس وارن، ئەندامى ئەنجومەنى پیران و یەکێک لە دیارترین ئەو کەسانەى ئەگەر هەیە لەلایەن دیموکراتەکانەوە کاندید بکرێت بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى، کە ڕەخنەى لە تەرخانکردنى پارەیەکى زۆر گرتبوو لەلایەن ترەمپەوە بۆ بانگەشەکردن بۆخۆى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. . بەپێی بەدواداچونەکە، لەمانگى ڕابردوودا هەڵمەتى هەڵبژاردنى ترەمپ نزیکەى ملیۆنێک دۆلارى لەهەفتەیەکدا خەرجکردووە، لەهەفتەى رابردووشدا پارەى کەمتر خەرجکراوە. . لەبەرانبەردا توم ستایر، ملیاردێر و خاوەنى یەکێک لە دیارترین ئەو کەسانەى رکەبەرى دەکات بۆ ئەوەى لەلایەن دیموکراتەکانەوە بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى کاندیدبکرێت، لەمانگى ڕابردوودا نزیکەى چارەکى ئەو پارەیەى خەرجکردووە. . ئیلیزابێس وارن ئەندامى ئەنجومەنى پیران، فەیسبوکى تۆمەتبارکردووە بەوەى هەندێ ڕیکلام بڵاودەکاتەوە کە "زانیارى ناڕاست" لەخۆدەگرن. . ڕیکلامەکانى سەر لاپەڕەى فەرمى ترەمپ لە فەیسبوک زیاتر تایبەت کراون بۆ ڕەخنەگرتن لەو لێکۆڵینەوانەى لە ئارادان بۆ لەکارخستنى ترەمپ لە پۆستەکەى.