گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داواى دوورخستنەوەى چەند فەرماندەیەکى سەربازى عێراقى دەکرێت

2019.10.22 - 16:02
App store icon Play store icon Play store icon
داواى دوورخستنەوەى چەند فەرماندەیەکى سەربازى عێراقى دەکرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەو لیژنە حکومییەی کە ڕاسپێردرابوو بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕوداوە نەخوازراوەکانی خۆپیشاندانەکانی بەغداد و شارەکانی دیکەی عێراق، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ئاشکراکرد و ڕایگەیاندووە: "هێزە ئەمنییەکان بەشێوەیەکی داپڵۆسێنەر مامەڵەیان لەگەڵ خۆپیشاندەرەکاندا کردووە". , ئەمڕۆ سێشەممە 22ى تشرینی یەکەمی 2019، لیژنە حکومییەکەی کە ڕاسپیردرابوو بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕوداوە نەخوازراوەکانی خۆپیشاندانەکانی عێراق، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند: "هێزە ئەمنییەکان بەشێوەیەکی توند کەوتونەتە وێزەی خۆپیشاندەرەکان و دایانپڵۆسیون، هەندێکیشیان لەڕێگەی قەناس بەدەستەکانەوە کوژراون و برینداربوون". , لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتوە: "لیژنەکە حکومەتی ڕاسپاردووە، بە دوورخستنەوەی ژمارەیەک لە فەرماندە سەربازییەکان لە بەغداد و شارەکانی دیکەی عێراق و ئاڕاستەکردنیان بۆ لێکۆڵینەوە". , بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە خۆپیشاندانەکاندا 107 کەس کوژراون و سێ هەزار و 458 کەسیش برینداربوون، ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش خۆپیشاندانەکانیش بەشێى بریندارەکان کە برینەکانیان سەخت بوون گیانیان لەدەستداوە و ژمارەى کوژراون بەرزبوەتەوە بۆ 149 کەس. , لە لێکۆڵینەوەکانى لیژنەکەدا ئەوەش خراوەتەڕو، لێکۆڵینەوەکان بەڕونی ئەوەیان دەرخستوە بە هیچ شێوەیەک فەرمانی دەستڕێژی گولە دژ بە خۆپیشاندەران لەلایەن حکومەتەوە نەدراوە. , لە ڕاپۆرتەکەدا بڕیاردراوە بە دوورخستنەوەی پێنج فەرماندەی سەربازی لەسەروی هەمویانەوە، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد و فەرماندەی تیپی 11ی سوپای عێراق و فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاکانی بەغدا، بابل، دیوانییە و زیقار ناویان هاتوە. , ,