گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوەی کەجەکە لەبارەى شەهیدبوونی دوو بەرپرسەکەى لە ئەزمەڕ.. بۆچی هاتبوونە سلێمانی؟

2019.10.22 - 14:22
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەی کەجەکە لەبارەى  شەهیدبوونی  دوو بەرپرسەکەى لە ئەزمەڕ.. بۆچی هاتبوونە سلێمانی؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- کۆما جڤاکێن کوردستانێ ڕایگەیاند، دوو کادیر بە ناوەکانی "دەمهات عەگید (سەییدخان ئایاز) کە لە باشوری کوردستان خەباتی یەکێتی نەتەوەیی و لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەسەر ڕۆژئاوا خەباتیان بەرێوەدەبرد و جەمیل ئەحمەد (ئەسەر ئرماک) کە پێشتر لە شەڕدا بریندار بوو بوو بۆ نەخۆشی سەردانی سلێمانییان کردبوو لە لایەن هێزە نێودەوڵەتی و دەوڵەتی تورک و هاوبەشە قێزەونەکانیان شەهید کران." . ئەمڕۆ سێشەممە، 22ی تشرینی یەکەمی 2019، کەجەکە ڕاگەیەنراوێکی ڕاگەیاند و دەڵێت، "هەردوو هەڤاڵمان کە خەباتی نەتەوی، سیاسی و دیبلۆماسییان بەڕێوەدەبرد و بەهۆی کێشەی تەندروستیەوە سەردانی سلێمانیان کردبوو لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ئاسمانیدا شەهید کران، ئەم هێرشە جارێکی تر نیشانەی ئەوەیە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لە چوار پارچەی کوردستان بەردەوامە." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "بەم هێرشە هێزە نێودەوڵەتییەکان ئیرادەی ئازاد و ڕێکخستنی گەلی کوردیان کردووەتە ئامانج، ئەم پیلانگێڕیەی کە لە لایەن دەوڵەتی تورکی فاشیستی داگیرکەر ئەنجامدراوە، بێگۆمان دەستی هێزە نێودەوڵەتی و هەرێمیەکانیشی تێدایە، ئەو هێزانە لە ڕێگەی ئامانجگرتنی خەباتی سیاسی، کۆمەڵایەتی و دیبلۆماسی دەیانەوێت ئیرادەی گەلەکەمان لاواز بکەن، پێویستە لە سەرەتادا یەکێتی نیشتمانی کوردستان (یەنەکە) و پەرلەمان و حکومەتی باشوور پلانەکە ئاشکرا بکەن." . ڕاشیگەیاندووە، "پێویستە لە هەرێمێک کە لە ژیر دەسەڵاتی حکومەتی باشووری کوردستاندایە، ئەم پلانە کە هەڤاڵەکانمان شەهید بوون، نەبێتە قوربانی بەرژەوەندیەکانی هەرێمی و پێویستە ئۆپەراسیۆنەکانی دڕندەی دەوڵەتی تورک ڕەتبکرێنەوە و شەرمەزار بکرێن. پێویستە چۆنیەتی پێشێلکردنی ئاسمانی شارەکە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە بە باشی ئاشکرا و ڕوون بکرێتەوە. هەم ئێمە و هەم گەلەکەمان چاوەڕێی ئاشکراکردنی چۆنیەتی ئەنجامدانی پلانەکەین." . هەر ئەمڕۆ دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕونکردنەوەیەکی لەبارەى ڕووداوەکەى چیای ئەزمەڕ بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "دوو کادیری پەکەکە بە شێوەیەکی دڕندانە کراونەتە ئامانج." . لە ڕونکردنەوەیەکدا دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، "ئێوارەى 15ی تشرینی یەکەمی 2019 (لە نێوان کاتژمێر 5:10 خولەک بۆ 5:15 خولەک) دوو کادیری باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان بە ناوەکانى (جەمیل و دەمهات) لەسەر شاخی ئەزمەڕ لە ناوچەیەکی گەشتیاری و لە ناو خەڵکی مەدەنیدا بە شێوەیەکی دڕندانە کراونەتە ئامانج. . تەواوی ڕاگەیەنراوەکە لە ڕۆژی ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دوو هەڤاڵمان بە ناوەکانی دەمهات عەگید (سەییدخان ئایاز) کە لە باشووری کوردستان خەباتی یەکێتی نەتەوەیی و لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەسەر ڕۆژئاوا خەباتیان بەرێوەدەبرد و جەمیل ئەحمەد (ئەسەر ئرماک) کە پێشتر لە شەڕدا بریندار ببوو و بۆ نەخۆشی سەردانی سلێمانی کردبوو، لە لایەن هێزە نێودەوڵەتی و دەولەتی تورک و هاوبەشە قێزەونەکانیان شەهید کران. . هەر دوو هەڤاڵمان کە خەباتی نەتەوی، سیاسی و دیپلۆماسیان بەڕێوەدەبرد و بە هۆی کێشەی تەندروستیەوە سەردانی سلێمانیان کردبوو لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ئاسمانیدا شەهید کران. ئەم هێرشە جارێکیتر نیشانەی ئەوەیە پیڵانگێڕی نێودەوڵەتی لە چوار پارچەی کوردستان بەردەوامە. بەم هێرشە هێزە نێودەوڵەتیەکان ئیرادەی ئازاد و ڕێکخستنی گەلی کوردیان کردووەتە ئامانج. ئەم پیلانگێڕیەی کە لە لایەن دەوڵەتی تورکی فاشیستی داگیرکەر ئەنجامدراوە، بێگۆمان دەستی هێزە نێودەوڵەتی و هەرێمیەکانیشی تێدایە. ئەو هێزانە لە ڕێگەی ئامانجگرتنی خەباتی سیاسی، کۆمەڵایەتی و دیپلۆماسی دەیانەوێت ئیرادەی گەلەکەمان لاواز بکەن. پێویستە لە سەرەتادا یەکێتی نیشتمانی کوردستان (یەنەکە) و پەرلەمان و حکومەتی باشوور پلانەکە ئاشکرا بکەن. پێویستە لە هەرێمێک کە لە ژیر دەسەڵاتی حکومەتی باشووری کوردستاندایە، ئەم پلانە کە هەڤاڵەکانمان شەهید بوون، نەبێتە قوربانی بەرژەوەندیەکانی هەرێمی و پێویستە ئۆپەراسیۆنەکانی دڕندەی دەولەتی تورک ڕەتبکرێنەوە و شەرمەزار بکرێن. پێویستە چۆنیەتی پێشێلکردنی ئاسمانی شارەکە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە بە باشی ئاشکرا و ڕوون بکرێتەوە. هەم ئێمە و هەم گەلەکەمان چاوەڕێی ئاشکراکردنی چۆنیەتی ئەنجامدانی پلانەکەین. . دەزانرێت کە دەوڵەتی فاشیستی تورک پێشتریش هەڤاڵەکانمانی کە خەباتی نەتەوی و دیپلۆماسیان دەکرد بە هەمان شێوەیە و بە هاوکاری سیخورەکانیان شەهید کردووە. هەم ئەم هەڤاڵانەمان و هەڤاڵانیی ترمان لە ئەنجامی پلانێکدا بوونەتە ئامانج. . ئەم کۆمەڵکوژیە کە هاوتەریب لەگەڵ هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدراوە ، نیشانەی ئەوەیە داگیرکەری تورک لە هەموو شوێنێک هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد. ڕژێمی تورکی فاشیست کە گەلی کورد بە ڕێکوپێکی کۆمەڵکوژ دەکات، بە تایبەتی هێرش دەکاتە سەر کەسایەتی کورد و ڕێکخستنەکانی خاوەن ئیرادە و عەقلیەتی کوردی. . دەوڵەتی تورک بەم کۆمەڵکوژیە هێرشی کردە سەر ئیرادە و ڕۆحی یەکێتی نەتەوەیی لە چار پارچەی کوردستان. هەردوو هەڤاڵمان بە کارە نەتەوەیی و سیاسیەکانیان هەموو کاتێک هەوڵیان دەدا یەکیتی نێوان هێزە کوردیەکان بەهێز بکەن. دەوڵەتی تورک هێزێکی قڕکەرە کە لە هەموو شوێنێک هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد. عەقلیەتی ٢٠١٣ کە هێرشکرایە سەر ژنانی کورد لە پاریس و شەهیدیان کردن، لە سڵێمانیش هەمان عەقلیەتە کە دوو هەڤاڵی ئێمەیان شەهید کرد. کورد و هێزە دیموکراتەکان وڵامی ئەو کۆمەڵکوژیە دەدەنەوە. . گەلەکەمان لە باشووری کوردستان کە ئازاری زۆریان چەژتووە. ئەنفال و کیمیاباران کراون. بە هەڵوێستی بەشەرەفیان هیچ کاتێک سەریان دانەنەواندووە. لە دژی بەکۆکانی سەدەی ٢١ کە دەولەتی تورکی داگیرکەر دەیانکات سیخور و لەدژی گەل بەکاریان دەهێنێت، پێویستە بە ڕۆحێکی نەتەوەیی هەڵوێست نیشان بدەن و ماژی ژیان بە خایین و سیخورەکان نەدەن. . لە سەرەتادا هێزەکانی سیاسی باشووری کوردستان بانگەوازیمان بۆ هەموو لایەنەکان ئەوەیە یەکێتی نەتەوەییان بەهێز بکەن و خاوەنداری لە شەهیدان بکەن. بانگەوازیمان بۆ گەلەکەمان  و هیزە سیاسیەکان ئەوەیە، لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دا لە سلێمانی بەشداری لە مەراسیمەکە ببن و هەڵوێست نیشان بدەن. . ئێمە وابەستەی شەهیدەکانمانین. لە سەرەتادا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەردوو هەڤاڵمان دەمهات عەگید و دەمیل ئامەد و ڕێبەر ئاپۆ و هەموو گەلی کورد دەکەین. جارێکیتر بەلێن دەدەین، تێکۆشانمان لەپیناو خەباتی گەورەی شەهیدەکانمان بەردەوام دەبێت.