گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوەى ئاسایش لەبارەى ڕووداوەکەى چیای ئەزمەڕ.. دوو کادیری پەکەکە کرانە ئامانج

2019.10.22 - 12:33
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى ئاسایش لەبارەى ڕووداوەکەى چیای ئەزمەڕ..  دوو کادیری پەکەکە کرانە ئامانج

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕونکردنەوەیەکی لەبارەى ڕووداوەکەى چیای ئەزمەڕ بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "دوو کادیری پەکەکە بە شێوەیەکی دڕندانە کراونەتە ئامانج." . ئەمڕۆ سێشەممە، 22ی تشرینی یەکەمی 2019، لە ڕونکردنەوەیەکدا دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، "ئێوارەى 15ی تشرینی یەکەمی 2019 (لە نێوان کاتژمێر 5:10 خولەک بۆ 5:15 خولەک) دوو کادیری باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان بە ناوەکانى (جەمیل و دەمهات) لەسەر شاخی ئەزمەڕ لە ناوچەیەکی گەشتیاری و لە ناو خەڵکی مەدەنیدا بە شێوەیەکی دڕندانە کراونەتە ئامانج. . زیاتر بزانە: ناس کورد زانیارى نەبیستراو لەسەر تەقینەوەکەى سلێمانى بڵاودەکاتەوە . دەشڵێت، "دوای لێکۆڵینەوەى چڕوپڕ و بەدەستهێنانی بەڵگەى پێویست لە شوێنێ ڕوودانی تاوانەکە، بۆمان دەرکەوتووە ئەو دوو کادیرە لەکاتێکدا بەبێ ئاگاداری لایەنە پەیوەندیدارەکانى هەرێم هاتوونەتە ئەو ناوچەیە، لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى تورکیاوە کراونەتە ئامانج." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "ئەمەش پێشێلکاری و دەستپێشخەری و پێشهاتێکی مەترسیدارە و بە هیچ جۆرێک خزمەت بە ئاسایشی هاوبەشی و پێکەوەژیان ناکات." . ڕاشیگەیاندووە، "لەکاتێکدا ئێمە ئیدانەى هەموو پێشێلکارییەک لە خاک و سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین، داوا لە هەموو لایەک دەکەین خاکی عێراق و کوردستان بەکارنەهێنن بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێمان." . جەختیکردووەتەوە کە "هەرچەندە پێویستە هاوڵاتیان ئاگاداربن لەو ڕاستییەی کە ئاسمانی هەرێمی کوردستان لەژێر کۆنتڕۆڵی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقدایە و ئەو ڕادارەى کە کەشفی ئاسمانی کوردستان دەکات لەژێر کۆنتڕۆڵی هەرێمدا نییە، لە هەمانکاتدا دڵنیایی دەدەین بە کۆمەڵانی خەڵکی دڵسۆز و تێکۆشەر و ئاشتیخوازی کوردستان و دانیشتوانی سلێمانی کە بە هەموو توانایەکمانەوە کاردەکەین بۆ پاراستنی سەروەری و ئاشایش و ئارامی خەڵکی کوردستان و هەوڵ دەدەین ئەو کردەوە مەترسیدارە دووبارە نەکرێتەوە."