گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى پێشمەرگە: زانیاریمان لەبارەى شوێنى جێگیربوونى هێزە کشاوەکەى ئەمریکا نییە

2019.10.22 - 11:20
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى پێشمەرگە: زانیاریمان لەبارەى شوێنى جێگیربوونى هێزە کشاوەکەى ئەمریکا نییە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، وەک وەزارەتی پێشمەرگە زانیاری وردیان نییە لەسەر ئەو هێزانەی ئەمریکا کە هاتوونەتە هەرێم، بەڵام بەڕێککەوتنی ئەمریکا و حکومەتی عێراق و بە ئاگاداری هەرێم هاتوون. . جەبار یاوەر، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەى بەوە کرد :"وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ زانیارییه‌كی وردمان نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان حكومه‌تی ئه‌مریكا و عێراق به‌ ئاگاداری حكومه‌تی هه‌رێم كراوه‌ كه‌ له‌دوا هه‌نگاودا ئه‌م هێزانه‌ له‌كوێ جێگیر ده‌بن‌". . ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ دەنگى ئەمریکا روونیکردەوە :"هه‌ندێك له‌ ڕاوێژكارانی ئه‌مریكا و هه‌ندێك له‌هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ مێژه‌ له‌كوردستانن و بنكه‌ و باره‌گای فه‌رمی خۆیان هه‌یه،‌ بۆیه‌ مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مریكا ده‌وه‌ستێته‌ سه‌ر فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مریكا كه‌ له‌ 2014وه‌ له‌كوردستانن، وه‌كو من پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌و هێزانه‌ به‌ره‌و گیاره‌ له‌موسڵ ده‌چن، ڕە‌نگه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان جێگیر نه‌بن". . هاوکات دەربارەی جموجوڵی هێزەکانی تورکیا لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان، یاوەر باسی لەوەکردووە، به‌رده‌وام جموجۆڵی هێزه‌كانی توركیا له‌سنوری عێراق-هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌، جموجۆڵه‌كان زیاتر به‌ ئاسمانه‌وه‌یه‌ و له‌ ساڵی 2007 وه‌ تا ئێستا توركیا ڕۆژانه‌ ئه‌و ناوچه‌ سنورییانه‌ تۆپباران ده‌كات، به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕە‌ی له‌نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ و توركیا هه‌یه‌. . ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستەڕوو، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین جار ئه‌و پرسه‌ی وروژاندووه‌ كه‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌كارنه‌هێنرێت له‌ململانێی لایه‌نه‌ دژ به‌یه‌كه‌كان چونكه‌ ئه‌وه‌ زیان له‌ ئه‌منیه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، جگه‌ له‌وه‌ی زیانی ئابوری ده‌دات له‌هه‌رێمی كوردستان چونكه‌ ئه‌و ناوچه‌ سنورییانه‌ ده‌روازه‌ی سنورین له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران. . دوێنێ (دووشەممە، 21ی تشرینی یەکەمی 2019)، بەشێکی دیکە لە هێزەکانی ئەمریکا ڕۆژئاوای کوردستانیان جێهێشت و هاتنە هەرێمی کوردستان، بەڵام تائێستا ڕوون نییە، ئەو هێزانە لە هەرێم دەمێننەوە یاخود نا. .