گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارییەکان لە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانەوە

کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە ڕۆژئاواوە بۆ هەرێم بە ڕەزامەندی بەغدا بووە؟

2019.10.22 - 11:26
App store icon Play store icon Play store icon
کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە ڕۆژئاواوە بۆ هەرێم بە ڕەزامەندی بەغدا بووە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ڕۆژنامەى شەرقلئەوسەت چەند زانیارییەکی لە سەرچاوەیەکی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە وەرگرتووە کە باس لە ڕێککەوتنێکى نێوان بەغدا و واشنتن دەکات پێش کشانەوەی هێزەکانى ئەمریکا لە سوریا. . ئەمڕۆ سێشەممە، 22ی تشرینی یەکەمی 2019، ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاند، "نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکردووە کە "چوونی هێزە کشاوەکانی ئەمریکا لە سوریاوە بۆ هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی بووە لەگەڵ حکومەتى عێراق." . سەرچاوەکە بە ڕۆژنامەکەى وتووە، عادل عەبدولمەهدی بابەتەکەى لەگەڵ ماسیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق باس کردووە و پێی وتووە کە "ڕێگەنادرێت بەبێ ڕەزامەندی حکومەت هیچ هێزێکی ئەمریکی داخڵی عێراق ببێت." . دوێنێ نزیکەى 100 ئۆتۆبێل و بارهەڵگری سەربازیی ئەمریکا لە دەروازەى سحێلا لە نێوان هەرێم و ڕۆژئاواوە داخڵی هەرێم بوون و دواتر چوونە هەولێر. . دواتر سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ھێزی ھاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی سوپای ئەمەریکا ڕۆڵێکی سەرەکییان ھەبووە لە پاراستن و ھاوکاریکردنی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان. . لە ڕاگەیەندراوێکدا، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە: "نابێت ڕۆڵ و خەباتی ھاوپەیمانان، بەتایبەتی سوپای ئەمەریکا، تێکەڵ بە بڕیاری نەخوازراوی سیاسی بکرێت، ھەرێمی کوردستان ڕێز و پێزانینی بۆ ھێزی ھاوپەیمانان و سوپای ئەمەریکا دووبارە دەکاتەوە و خەبات و قوربانیدانیان بەرز ڕادەگرێت".