گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا لەماوەی 400 ساڵی ڕابردوودا پابەندنەبوە بە پاراستنی کوردەکان

ترەمپ: تورکیا ڕەفتاری باش نەبێت لە باکوری سوریا بە توندی سزای دەدەین

2019.10.21 - 22:34
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ: تورکیا ڕەفتاری باش نەبێت لە باکوری سوریا بە توندی سزای دەدەین

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ترەمپ ئاشکرایکرد، گەر تورکیا بەردەوام بێت لە پەیڕەوکردنی "ڕەفتاری خراپ" لە باکوری سوریا ئەوا ئامادەن کۆمەڵێک سزای دیکەى توندى بەسەردا بسەپێنن. , ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە 21ى تشرینی یەکەمی 2019، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەمیانەی لێداوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: "ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان تورکیا و کوردەکان لە باکوری سوریا بەردەوامە، سەرباری پابەندنەبوونی لایەنە شەڕکەرەکان بە شێوەیەکی باش پێوەی". , ترەمپ ئاماژەى بەوشکردووە: "کوردەکان بەشێوەیەکی زۆر زیرەکانە لەهەندێ ناوچە پاشەکشە دەکەن". , ڕاشیگەیاندووە: "ئەمریکا لەماوەی 400 ساڵی ڕابردوودا پابەندنەبوە بە پاراستنی کوردەکان". , لەبارەى بوونى هێزەکانى ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان، ترەمپ، وتی: "لەئێستادا جێگۆڕکێ بەو هێزانە دەکەین لە هەندێ شوێن، لە کۆتاییشدا دەیانگەڕێنینەوە نیشتیمان و نامەوێ هێزەکانمان لە سوریا بمێننەوە". , لە 9ى تشرینی یەکەمی 2019، تورکیا دەستیکرد بە لەشکرکێشی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بە بیانوی دروستکردنی ناوچەی ئارام، لە 17ی تشرینی یەکەمیشدا ئەمریکا و تورکیا ڕێککەوتن لەسەر ڕاگرتنی شەڕ و ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی 120 کاتژمێر، بەگوێرەی ئاگربەستەکەش دەبێت هەسەدە بە قوڵایی 30 کیلۆمەتر لەو ناوچانەی کە پێشتر تێیدابوە بکشێتەوە. , ,