گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرپرسێکى ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا: ڕێگە نادەین تورکیا بوونی هەبێت لە ناوچەی ئارام

2019.10.21 - 22:01
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکى ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا: ڕێگە نادەین تورکیا بوونی هەبێت لە ناوچەی ئارام

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هاوسەرۆكی دەستەی بەرگریی لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر بنەمای هاتنی هێزی ئاشتیپارێزی نێودەوڵەتی بۆ ناوچەكە هەسەدە لە سەرێكانی كشاوەتەوە، دەشڵێت، ڕێگە نادەن تورکیا بوونی هەبێت لە ناوچەی ئارام. , زێدان عاسی، هاوسەرۆكی دەستەی بەرگریی لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بە ئاگربەستەکە ڕازی بوو بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و كۆتاییهێنان بە جەنگ و لەشکرکێشی تورکیا، دەشڵێت: "بەڵام توركیا و میلیشیاکانی پابەند نەبوون و چەندین هێرشی ئاسمانی و توپبارانیان ئەنجامداوە بۆ سەر ناوچەكان و بەهۆیانەوە 17 هاوڵاتی سڤیل لە سەرێكانی شەهید بوون". , زێدان عاسى ئەوەشى ڕاگەیاندووە، وەستاندنی شەڕ تەنها لەڕێگەی دەركردنی بەیاننامە و ناڕەزاییەوە نابێت، بەڵكو پێویستە هەڵوێستێكی نێودەوڵەتی یەكلاكەرەوە هەبێت، بەتایبەتی لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە. , ئەو بەرپرسەى ڕۆژئاوا ئەوەشى خستۆتەڕو، تورکیا پێشكەوتوترین چەك بەكاردەهێنێت بەرامبەر بە گروپێك كە چەكی بچوكیان پێیە، میلیشیاکانی سەر بە تورکیاش ماڵی هاوڵاتییان دەسوتێنن بە شێوەیەکی نامرۆڤانەش کەوتونەتە وێزەی هاوڵاتییانی بێ دەسەڵات، كە "زۆر لە داعش خراپترن". , ئاشكراشی كرد: "توركیا دەیەوێت دیمۆگرافیای ناوچەكە بگۆڕێت و دانیشتوانەكەی ڕابگوێزێت، ڕێگە نادەین ئەوەی لە عەفرین ڕویدا لە سەرێکانی و ناوچەکانی دیکە دووبارببێتەوە، بەهیچ شێوەیەك ڕێگە بە نیشتەجێ‌كردنی خەڵكی دیكە نادەین، خەڵكی ناوچەكە دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەر ماڵی خۆیان". , زێدان عاسی داواشی كرد، هێزی ئاشتیپارێزی نێودەوڵەتی بچێتە ناوچەكە، ئەوەشی خستەڕو، ڕازیبوونی ئەوان لەسەر ناوچەیەكی ئارام لەڕێگەی گرەنتی نێودەوڵەتییەوە بوە، بەڵام تا ئێستا توركیا پابەندی ئەو ئاگربەستە نەبوە، جەختیشی کردووە، ئەوان بەهیچ شێوەیەک ڕازی نابن تورکیا لە ناوچەی ئارام بوونی هەبێت. , ,