کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- به‌ره‌ی پشتیوانی ڕۆژئاوا هەڵمەتى کردنەوەى سنورى سێمێلکاى ڕاگەیاندوو، داوا لە پەرلەمانى کوردستان دەکات حکومەت ناچار بکات ئەو دەروازەیەى نێوان ڕۆژئاوا و باشورى کوردستان بکاتەوە. , لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرەى پشتیوانى ڕۆژئاوا ئاماژەى بەوەکردووە: "له‌ژێر ناوی (هه‌ڵمه‌تی كردنه‌وه‌ی سنوری سێمێلكا) به‌ره‌ی پشتیوانی ڕۆژئاوای كوردستان، وه‌ك یه‌كه‌مین به‌ره‌ی داكۆكیكردن له پرسی ڕۆژئاوا، له درێژه‌ی كار و چالاكییەكانی بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوای كوردستان، هه‌ڵمه‌تی كردنه‌وه‌ی تاكه ده‌روازه‌ی سنوری نێوان (هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژئاوا)ی كوردستانی ڕاگه‌یاند". , بەرەى پشتیوانى لە ڕۆژئاوا داوا له‌په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌كات، به یاسا، حكومه‌ت ناچار بكات ده‌روازه‌كه بكاته‌وه و دەشڵێت: "چیتر تاكه حیزبێك فه‌رمانڕه‌وا نه‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و ده‌روازه سنورییه‌دا، هاوكات له‌نزیكترین كاتدا به‌ره‌ی پشتیوانی ڕۆژئاوای كوردستان له‌چه‌ند خاڵێكدا داواكاریه‌كان ده‌باته په‌رله‌مانی كوردستان". , لە ڕاگەیەندراوەکە ئەوەش خراوەتەڕو: "به‌ره‌ی پشتیوانی ڕۆژئاوای كوردستان، پێی وایه ده‌بێت سنوری سێمێلكا به‌رده‌وام كراوه‌بێت به‌ڕوی هاتوچۆی خه‌ڵكدا و ده‌بێت له‌ژێر بڕیاره‌كانی حكومه‌ت بێت، نه‌ك تاكه حیزبێك، به‌تایبه‌ت له‌م كاته‌دا كه هێرشی داگیركاری توركیا له‌سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان هه‌یه و گه‌له‌كه‌شمان له ڕۆژئاوا پێویستی به هاوكاری مرۆیی و تیمی ته‌ندروستی هه‌یه و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هێنانی برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان". , لە ئەگەرى ئەوەى پەرلەمانى کوردستان گوێ لە داواکارییەکەیان نەگرێت، بەرەى پشتیوانى لە ڕۆژئاوا دەڵێت: "ئەوکات كاردهکەین بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و بهڕێكهوتنیان بۆ سنوری سێمێلكا تا كردنه‌وه‌ی سنوره‌كه له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان به‌رده‌وام دەبین". , بەرهی پشتیوانی ڕۆژئاوای كوردستان، وه‌ك یه‌كه‌مین به‌ره‌ی داكۆكیكردن له ڕۆژئاوای كوردستان، له‌لایه‌ن به‌شێك له "چالاكوان و ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان و ڕۆشنبیران و نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس و خه‌مخۆرانی پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و مرۆییه‌كان"ه‌وه دروست بوه. , ,