کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی هاوڵاتییانی لوبنان، چەندین ڕوداوی سەرنجڕاکێش تێیدا ڕودەدات، لە نوێترین ڕوداودا چەند کەسێک بە ماسکی "جۆکەر"ەوە لە ناو خۆپیشاندانەکاندا دەردەکەون. , بڵاوبوونەوەی کۆمەڵێک وێنە لە خۆپیشاندانەکانی گۆڕەپانی تەحریر دەنگدانەوەی زۆری لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێکەوتوەتەوە، ئەویش دەرکەوتنی کۆمەڵێک کەسە بە ماسکی کەسایەتی "جۆکەر". , جگە لەو ماسکانە، کچێک لە ناوەڕاستی خۆپیشاندەراندا وێنەی گیراوە، کە لە ڕێگەی ڕەنگەوە شێوە ڕوخساری جۆکەری لەسەر ڕوخساری خۆی نەخشاندووە و بووەتە جێگەی سەرنجی خۆپیشاندەران. , نزیکەی هەفتەیەکە خۆپیشاندان و ناڕەزایی هاوڵاتییانی لوبنان دژی حکومەتی ئەو وڵاتە دەستیپێکردووە، ئەوەی جێگەی سەرنجە خۆپیشاندانەکە بەشێوەیەکی زۆر مەدەنیانە بەڕێوەدەچێت و تائێستا هیچ توندووتیژییەکی لێنەکەوتوەتەوە. , جۆکەر کەسایەتی نێو فیلمێکی سینەماییە، فیلمەکە لە 4ى تشرینى یەکەمى 2019، بە فەرمى لە سینەماکانى جیهان نمایشکرا و لەماوەى 17 ڕۆژى پەخشیدا لە سینەماکانى جیهان، بڕى 737 ملیۆن و 529 هەزار دۆلاری کۆکردووەتەوە، تائێستاش فیلمەکە لە ڕیزبەندى سەرەتاى بۆکس ئۆفیسدایە و لە هەرێمی کوردستانیش هەوادارێکى زۆرى هەبوە.