گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لایەنەکانی هاوپەیمانی کوردستانی لەسەر ژمارە و ڕیزبەندی کاندیدەکان ڕێککەوتن

2019.10.21 - 15:34
App store icon Play store icon Play store icon
لایەنەکانی هاوپەیمانی کوردستانی لەسەر ژمارە و ڕیزبەندی کاندیدەکان  ڕێککەوتن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   لایەنەکانى بەشدار لە لیستى هاوپەیمانى کوردستانى کۆبوونەوە و "ڕێککەوتن" لەسەر ژمارە و ڕیزبەندی کاندیدەکان، دواى ئەوەى کێشە لەنێوان لایەنەکاندا دروستببوو لەو بارەیەوە. . ڕزگار عەلی، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیان تایبەت بووە بە دیاریکردنی ژمارە و ڕیزبەندی کاندیدەکان و هەموو لایەنەکان لەسەر ئەوە ڕیککەوتوون و هیچ کێشەیەکیان نەماوە لەو بارەیەوە". . وتیشی، لە ئێستادا لایەنە بەشدارەکانی هاوپەیمانێتییەکە بوون بە 30 لایەن و لەم هەفتەیەشدا ناوی لیستەکە لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمار دەکەن. . دەربارەی پرسی دانانی پارێزگاری نوێی کەرکوک، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی باسی لەوەکرد، ئەو کێشەیە پەیوەندی بە هاوپەیمانی کوردستانییەوە نییە، بەڵکو لەنێوان یەکێتی و پارتیدایە و ئەوان ڕێککەوتنی پێشوەختەیان هەیە لەوبارەیەوە و کارێکی باش نییە کە تائێستا ئەو پرسە چارەسەر نەکراوە و پارێزگاری نوێ دانەندراوە. . هەروەها دەربارەی ژمارەی کاندیدەکانی لیستەکە، عەبدولڕەحمان مستەفا، سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکە ئاماژەی بەوەکرد، لە کەرکوک 28 کورسی، لە موسڵ 48 و لە دیالەش 26 کورسییان دەبێت. . پێش کۆبوونەوەکە سەید کەمال، بەرپرسی پەیوەندییە سیاسیەکانی کۆمەڵ لە کەرکوک بە ناس کوردی ڕاگەیاندبوو، لەسەر ژمارەی کاندیدەکان و ڕیزبەندی ژمارەکان کێشە لەنێوان پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی دیکەدا هەیە و ئەمڕۆش بۆ ئەو مەبەستە کۆدەبنەوە. . مانگى ڕابردوو هاوپەیمانی کوردستانی بە بەشداری 26 حزب پێکهێنرا بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانى عێراق لە پارێزگاکانى کەرکوک و دیالە و سەڵاحەدین و نەینەوا، کە بڕیارە لە 24ی نیسانی 2020 ئەنجام بدرێت.