کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غدا ڕه‌تیكرده‌وه حكومه‌تى عێراق بودجه‌ى خه‌مڵێنراوى ساڵى 2020 ى هەرێمى ڕەتکردبێتەوە، ده‌شڵێت چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى حكومه‌تى عێراقن له‌و باره‌یه‌وه. . هەفتەى ڕابردوو دواى پێنج ساڵ حکومەتى هەرێم بودجەى خەمڵێنراوى ساڵى داهاتووى ڕادەستى بەغدا کرد، تا لەسەر بنەماى ئەو بودجەیە پشکى هەرێم لە بودجەى ساڵى داهاتووى عێراق دیاری‌بکرێت. . فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا بە ناس کوردی ڕاگەیاند "حكومه‌تى فیدراڵ ئه‌و بودجه خەمڵێنراوەى كه له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه ئاڕاسته‌ى كراوه ڕه‌تینه‌كردووه‌ته‌وه و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش کە باس له‌وه ده‌كه‌ن دوورن له‌ڕاستییه‌وه". . وتیشى "له ئێستادا حكومه‌تى فیدراڵ تاوتوێ بودجەکە ده‌كات و هێشتا پڕۆژه یاسای بودجه‌ى عێراقیش ئاماده نه‌كراوه، بۆیه پێده‌چێت له‌گه‌ڵ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا تاوتوێى بكات و گفتوگۆى له‌باره‌وه بكه‌ن". . له‌سه‌ر چاره‌نوسى پڕۆژه‌كه کە ڕه‌تده‌كرێته‌وه یاخود په‌سه‌ند ده‌كرێت، فارس عیسا وتى "هێشتا ئەوە نازانرێت و چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى حكومه‌تى به‌غدا دەکەین له‌و باره‌یەوه". . ڕادەستکردنى ئەو بودجەیە کە وردەکارییەکانى خەرجى و داهاتى هەرێمى تێدایە بۆ ساڵى داهاتوو لەکاتێکدایە، بڕیارە بەمنزیکانە دانوستانەکانى نێوان هەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرى کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوانیان لەناویاندا نەوت و بودجە دەستپێبکاتەوە.