کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- هێزه ئه‌منییه‌كانى تورکیا هه‌ریه‌كه له عه‌دنان سلوچك و كازبان یه‌ڵماز و ئۆرهان ئهیازسهرۆكانى پێشووى گه‌وره شاره‌وانییه‌كانى ئامه‌دیان ده‌ستگیر كرد، بەتۆمەتى "پشتیوانى له‌تیرۆر". . به‌گوێره‌ى میدیاكانى توركیا، كاتێك هێزه ئه‌منییه‌كان چوونه سه‌ر ماڵى مزاركلى و یه‌ڵماز و ئه‌یاز له‌ئامه‌د ڕووبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كاندا ڕوویداوه. . هااوکات ئاژانسى فورات نیوزى نزیك لهپهكهكهش بڵاویکردەوە، پۆلیسى تورکیا ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر بیناى شاره‌وانییه‌كانى كۆجاكۆى و بسمل و پهیاسان و گه‌مارۆیان داوه و ڕێگه‌ش نادات كارمه‌نده‌كانیان بچنە دەرەوە. . بڕیارى ده‌ستگیركردنى ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانییانه دواى ئه‌وه دێت دوو مانگ پێش ئێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆى توركیاوه له‌سه‌ر كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه و لەشوێنیان کەسانى دیکە وەک قەیوم خرانه شوێنیان، پۆلیسى تورکیاش دهستگیركردنیانى بۆ به‌رده‌وامى پرۆسه‌ى لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.