کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ و سبەینێ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمە باران دەبارێت. . بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2019، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 17 بۆ 33 پلەدا دەبێت، کە نزمترین پلەى گەرما لە سلێمانی تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک، هەروەها لە هەریەک لە پارێزگای هەولێر و دهۆک ئەگەری بارینی پڕوشە باران هەیە. . هەروەها بۆ سبەی سێشەممە پلەکانی گەرمی گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێت و بەهەمانشێوەی ئەمڕۆ دەبێت، بەڵام لە پارێزگای سلێمانی ئەگەری باران بارین لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.