کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- زیاتر لە 500 کارتۆن پسکیتى ئێرانى لە سەیدسادق دەستى بەسەردا گیرا، قائیمقامیەتى قەزاکەش دەڵێت، خاوەنەکەى دەستکارى بەروارى "دەرچون و بەسەرچوون"ى کردووە. , لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتى قەزاى سەیدسادق ئاشکرایکردووە: "لیژنه هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیەتى قه‌زای سیدسادق له گه‌ڕان و پشکنینه به‌رده‌وامه‌کانیاندا، له ناو قه‌زای سیدسادق توانیان دەستبەسەر زیاتر له 500 کارتۆن پسکیتی ئێرانی خراپبودا بگرن". , قائیمقامیەتى قەزاى سەیدسادق ئەوەشى خستوەتەڕو: "پسکیتەکە له جۆری (تک نان) بوە، له یه‌کێک له کۆگاکانی ناو قه‌زاکه شارابوه‌وه، که خاوه‌نه‌که‌ی هه‌ستابو به ده‌ستکاریکردنی ڕێکه‌وتی ده‌رچون و ته‌واوبوونی سه‌ر کارتۆنی به‌رهه‌مه‌که". , ئەوەش ڕاگەیەندراوە کە ئەو کەسەى هەستاوە بەوکارە "مەبەستى فرۆشتنى ئەو بەرهەمە بوە بە هاوڵاتییان و ساغکردنهوەیان". , ,