گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ڕاهێنەرێکی دیار دەیەوێت جێگەی ڤاڵڤێردی بگرێتەوە لە بەرشەلۆنە

2019.10.20 - 20:33
ڕاهێنەرێکی دیار دەیەوێت جێگەی ڤاڵڤێردی بگرێتەوە لە بەرشەلۆنە
ناس کورد- بەڕێوەبەری وەرزشی هەڵبژاردەی هۆڵەندا ئاشکرایکرد، ڕۆناڵد کیومانی ڕاهێنەری هەڵبژاردەکەیان، بڕیاریداوە ساڵی داهاتوو ببێتە ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە. , نیكۆ یان هۆگما، بەڕێوەبەری وەرزشی هەڵبژاردەی هۆڵەندا، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی فۆکس سپۆرت ئاماژەی بەوەکردووە: "ڕۆناڵد کیومانی ڕاهێنەری هەڵبژاردەکەمان بڕیاریداوە دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی یۆرۆی 2020، واز لە ئەرکەکەی بهێنێت و ببێتە ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە". , بەڕێوەبەری وەرزشی هەڵبژاردەی هۆڵەندا باسی لەوەشکردووە: "ئەگەر شتێکی لەوشێوەیە ڕوبدات پێویستە بەرشەلۆنە نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێیه‌سته‌كه‌ی كۆیمان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا بدات". , نیكۆ جەختیکردووەتەوە: "نازانین له‌ داهاتوو چی ڕوده‌دات پێویسته‌ چاوه‌ڕوان بین، بەڵام کیومان بەردەوام بە ڕاشکاوانە ئەوەی وتوە کە دەیەوێت ببێتە ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە". , رۆناڵد کیومانی ته‌مه‌ن 56 ساڵ، پێشتر یه‌كێك بوه‌ لە ئەستێرەکانی یانه‌ی بەرشەلۆنە و له‌ وه‌رزی 1998ـ1999یش یاریدەدەری ڕاهێنه‌رى ئەو یانە بوە، له ساڵی‌ 2018وە بوەتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا و لەژێر دەستی کیوماندا هۆڵەندییەکان ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەن. , ,