گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەسەدە: هیچ شەڕڤانێکمان لە سەرێکانی نەماوە

2019.10.20 - 19:09
App store icon Play store icon Play store icon
هەسەدە: هیچ شەڕڤانێکمان لە سەرێکانی نەماوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، هیچ شەڕڤانێکیان لە شاری سەرێکانى نەماوە و لەئێستادا میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە تورکیا چونەتە ناو شارەکە. . کینۆ گابریال، وتەبێژی هەسەدە، ئاشکراى کرد :"بە گوێرەی ڕێککەوتنەکەی نێوان ئەمریکا و تورکیا بۆ دروستکردنى ناوچەى ئارام، لە سەرێکانى کشاینەوە و لە ئێستادا هیچ شەڕڤانێکمان لەو ناوچەیە نەماوە". . وتەبێژی هەسەدە، روونیکردەوە، لە ئێستادا سوریا و گروپە چەکدارە جیهادییەکانی سەر بەو وڵاتە دەستیان بەسەر شاری سەرێکانیدا گرتووە. . پێشتر ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە) چەندین تیمی پزیشکی چونەتە ناو سەرێکانی و برینداران و شەهیدەکانیان بەرەو قامیشلۆ بردووە و هەسەدەش دەستی بە کشانەوە لە شارەکە کردووە. .