گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەسەدە و یەپەگە و هاوڵاتییان پێکەوە سەرێکانی چۆڵ دەکەن

2019.10.20 - 18:03
App store icon Play store icon Play store icon
هەسەدە و یەپەگە و هاوڵاتییان پێکەوە سەرێکانی چۆڵ دەکەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئاژانسی AFP ئاشکرایکرد، سەرجەم هێزەکانی هەسەدە و یەپەگە و هاوڵاتییانی سڤیل شاری سەرێکانیان چۆڵ کرد و لە شارەکە دەچنە دەرەوە. , ئەو ئاژانسە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و تورکیا سەبارەت بەو ناوچانە، هەسەدە و یەپەگە شاری سەرێکانیان چۆڵ کردووە و هاوڵاتسیانیش بەدوایاندا شارەکە جێدەهێڵن. , ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتر ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ تیمێکی پزیشکی چونە ناو شاری سەرێکانی، هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستیان بە کشانەوە لە شارەکە کردووە. , ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو 17ی تشرینی یەکەمی 2019، ئەمریکا و تورکیا ڕێککەوتنێکیان لەبارەی ناوچە سنورییەکانی نێوان تورکیا و سوریا ئەنجامدا و بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش پێویستە لە ماوەی پێنج ڕۆژدا هەسەدە و یەپەگە بە قوڵایی 32 کیلۆمەتر لەو ناوچانە بکشێنەوە. , ,