کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- حکومەتى هەرێمى کوردستان ئامادەکاری بۆ وەرگرتن و پێشوازیکردن لە ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند "تائێستا نزیکەی پێنج هەزار ئاوارە لە ڕۆژئاواوە هاتوونەتە هەرێمى کوردستان". . ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆى هەرێم لە میانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا وتى "له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حکومەتەوە راسپێردراوین، به باشترین شێوه ئاماده‌كاری بۆ پێشوازیكردن له ئاواره و په‌نابه‌ری نوێ بكه‌ین و ئامادەین ئاوارەکان لە کەمپەکاندا جێبکەینەوە". . وتیشی، ڕۆژانە بە سەدان ئاوارەی نوێ لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە دێنە هەرێم، کە تائێستا نزیکەی پێنج هەزار کەس هاتوون. . وەزیری ناوخۆ روونیکردەوە، وه‌ک لیژنه‌ی باڵای وه‌زاری له حكومه‌ت، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م رێکخراوه‌كانی تایبه‌ت به په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و هه‌رێم كۆبوونه‌ته‌وه و تێیدا پرسی ئاواره و په‌نابه‌رانیان تاووتوێ کردووە، بەتایبەت کە هاوکاری دارایی بۆ پەنابەران کەمیکردووە و پێویستە حکومەت ئەوە چارەسەر بکات. . ڕێبەر ئەحمەد جەختیکردەوە: "سەرەڕای ئەوەی دۆخی دارایی هه‌رێم بەگوێره‌ی پێویست نییه، به‌ڵام ئامادەین ئاواره و په‌نابه‌ری نوێ وه‌ربگرین، داواش له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و عێراق دەکەین، هاوكاری مرۆیی و دارایی زیاترمان بكه‌ن". . لەگەڵ ئەوەى بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ ئاگربەست ڕاگەیەندرا، بەڵام لەشکرکێشی و هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامی هەیە و هاووڵاتیانی ئەو ناوچانەش بە ناچاری ماڵەکانیان جێدەهێڵن و ئاوارە دەبن. .