کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
بنەماڵەى لانە محەمەد هاوسەرى ئامانج بابانى ڕایانگەیاند، سکاڵا لەسەر کەناڵى ئێن ئاڕ تى تۆماردەکەن، بەهۆى شێوازى مامەڵەکردنى لەگەڵ ڕووداوەکەدا، هاورێ و هاوپیشەکانى ئامانج و لانەش بەشێک لە وردەکاریی ژیانى ئەو دوو کەسە دەگێڕنەوە، پێش ڕووداوەکەى شەوى چوارشەممەى ڕابردوو کە لەگەڵ منداڵەکەیان گیانیان لەدەستدا.
.
ئامانج بابانى ( تەمەن 40 ساڵ) و لانە محەمەد (29 ساڵ) دوو پێشکەشکارى دیارى کەناڵەکانى ئێن ئاڕ تى و کوردسات بوون، ئامانج تا پێش گیان لەدەستدانى پێشکەشکارى بەرنامەى "بێ سنور بوو"، لانەش ئامادەکار و پێشکەشکارى بەرنامەى "ڕۆژى نوێ بوو".
.
دواى گیانیان لەدەستدانیان لەو رووداوەدا کە شەوى چوارشەممەى ڕابردوو ڕوویدا، کاتێک لەگەڵ منداڵەکەیان لەناو ئۆتۆمبیلەکەیاندا بوون لەسلێمانى، هەردوو کەناڵەکە بەجیا ڕێوڕەسمیان بۆ ماڵئاوایکردن لێیان ئەنجامدا.
.
کەناڵى ئێن ئاڕ تى ڕۆژى هەینى مەراسیمەکەى بەڕێوەبرد، کە تێیدا هاوپیشە و هاوڕێیانى ئامانج بابانى و کەسوکارەکەى، بەشێک لە ژیانى ئامانج و دوایین ساتەکانیان گێڕایەوە.
.
بەوتەى هاوڕێکانى، ئامانج ئەو رۆژەى کە ڕووداوەکەى تێدا ڕوویدا، مامەڵەى زۆر ئاسایی بووە و تەنانەت شیرینى بەسەریاندا بەخشیوەتەوە لە روخساریدا هەستیان بەهیچ شتێکى نامۆ نەکردووە.
.
هەروەها کەناڵى ئێن ئاڕ تى گرتەیەکى ڤیدیۆیی ئامانج بابانى بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو ڤیدیۆییە دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژى رووداوەکە، کاتێک ئامانج دەچێتە تەلەفزیۆن و تەوقە لەگەڵ کارمەندەکان دەکات و دواتر دەچێت موچەکەى وەردەگرێت.
.
دواى پێنج ڕۆژ لە رووداوەکە، سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 20ى ئۆكتۆبه‌رى 2019، كه‌ناڵى كوردسات به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك لهكارمهندان و هاوڕێیانى لانه محه‌مه‌د،ڕێوڕه‌سمێكیان بۆ ماڵئاوایى كردن له‌هاوڕێ ڕۆژنامهنوسهكهیان سازكرد.
.
یه‌كێك له هاوڕێكانى لانه محه‌مه‌د وتى "لانه كچێکى به‌هێز و خۆڕاگر بوو، هەمیشە گۆرانیه‌كى ئهلیساى بۆخۆى ده‌وته‌وه كه ئه‌و هونه‌رمه‌نده توشى شێرپه‌نجه بوو، كه گۆرانیەکە باسى ئه‌وه ده‌كات خه‌ڵكى كه دەیبیننن واده‌زانن هه‌موو خه‌ونه‌كانى به‌دیهاتووه و به‌دیدێت به‌ڵام ژیانى واقیعى به‌و شێوه‌یه نییه".
.
بەوتەى هاوڕێکانى، لانە لەبارەى مردنەوە، وتویەتى کە باکى بە مردن نییە، بەڵام لەبەر منداڵەکەى دەیەوێت بژى.
.
ئارى عومه‌ر، هاوڕیێهكى تر‌ى لانه محه‌مه‌د كه پێكه‌وه پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌ى ڕۆژێكى نوێ بوون وتى "ئێمه بێ وه‌فا نین، هه‌ڵگرى په‌یامه‌كه‌ى لانهین، ئه‌وه‌ش ده‌زانین به‌خه‌تى ڕه‌ش بۆ شاشه‌كه‌مان تازه لانه ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ڕۆح و بیره‌وه‌رییه‌كانى لانه هه‌میشه له‌دڵماندا ده‌مێنیته‌وه".
.
كچه هاوپیشهیهكى تر‌ى كه‌ناڵه‌كه له‌باره‌ى بیرهوهرییهكانیانهوه لەگەڵ لانە باسى له‌وه كرد، لانه محه‌مه‌د ماندووبونى نه‌ناسیوه و زۆربه‌ى به‌رنامه‌كانى كه كه‌وتووه‌ته ڕۆژانى دوو شه‌ممه و سێشه‌ممه‌وه بهوزهیهكى ته‌واو و به‌متمانه و بڕوا بهخۆبوونێكى بێ وێنه‌وه كاره‌كانى ڕاپه‌ڕاندووه.

ئه‌و كارمهندهى كه‌ناڵه‌كه وتیشى، هیچ كات لانه دڵى كه‌سى نه‌ڕه‌نجاندووه و به‌رده‌وام به‌سۆز و یاوه‌ر بووه بۆ هاوڕێ و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى.
.
كه‌ناڵى كوردسات لەرێوڕەسمەکەدا چه‌ند چالاكییه‌كى بوارى مرۆیى و به‌هاناوه‌چوونى ئاواره‌كان و چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كى تر‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى پیشاندا كه لانه محه‌مه‌د ڕۆڵى سه‌ره‌كى تێدا گیڕاوه، سه‌ره‌ڕاى پیشاندانى چه‌ندین گرته ڤیدیۆیى له‌به‌رنامه‌كانیدا له‌ناو ستۆدیۆى كه‌ناڵه‌كه‌دا به‌تایبه‌ت لهوكاتانهى كه به‌رنامه‌ى ڕۆژى نوێ له‌گه‌ڵ میوانه‌كانیدا پێشكه‌ش ده‌كات.
.
ئەو رۆژەى رووداوەکەى تێیدا ڕوویدا، لانە محەمەد بەشدارى لە کەمپینى کۆکردنەوەى هاوکارى کردبوو بۆ ڕۆژئاواى کوردستان، هاوڕێیەکى لانە باسى لەوەکرد، دواى بەشداریکردنى لانە خەڵکێکى زۆر بەشداریان کردووە، هۆکارەکەشیان گەڕاندووەتەوە بۆ کاریگەریی گریانى لانە لەکاتى بەشداریکردنى لە کەمپینەکەدا.
.
هاوڕێیەکى دیکەى لانە دەڵێت ئەو ڕۆژەى کە لانە بەشدارى کەمپینەکەى کردووە، هەستیکردووە کە بێتاقەتە، بەڵام ئەو نەیویستووە لەو بارەیەوە پرسیارى لێبکات و داوایلێکردووە بچن شت بکڕن بۆ کەمپینەکە، ئەویش بە تامەزرۆییەوە داواکەى قبوڵکردووە.
.
كه‌ناڵى كوردستان لهستۆدیۆى به‌رنامه‌ى ڕۆژى نوێ دا وێنه‌یه‌كى لانه محمه‌دى هه‌ڵواسیوه و وه‌كو نیشانه‌یه‌ك بۆ خهمناكى گیان لەدەستدانى لانە، لایه‌كى وێنه ڕه‌شكراوه.
.
كارمه‌ندانى كه‌ناڵه‌كه له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا باسیان له‌وه‌شكرد به‌رنامه‌كه‌ى لانه به‌یاوه‌رى هاوڕێكانى درێژه‌ى ده‌بێت، هاوشێوەى کەناڵى ئێن ئاڕ تى کە بڕیاریداوە بەرنامەکەى ئامانج بابانى درێژە پێبدات.
.
هەروەها دواتر کارمەندانى کەناڵەکە چونە سەر گۆڕى لانە و منداڵەکەى و خوشکێکى لانە لە وتەیەکیدا وتى "دەبێ دان بە راستییەکى تاڵ‌دا بنێین کە لانە و منداڵەکەى لەلایەن ئامانجەوە قەتڵوعام کران، ئامانج بکوژى هەردوکیانە، سکاڵاش لە ئێن ئاڕ تى تۆماردەکەین کە بکوژى لێ‌کردین بە پاڵەوان".
.
کەناڵى ئێن ئاڕ تى دواى ڕووداوەکە لەبەیاننامەیەکدا ڕووداوەکەى بە "تیرۆرکردن" ناوبردبوو، داواشیکردبوو بکەرانى رووداوەکە بە سزا بگەیەنرێن.
.
شه‌وى 16 ى ئه‌م مانگه، له‌به‌رده‌م تێرمیناڵى شاره‌زوور له‌سلێمانى، له‌نێو ئۆتۆمبیله‌كه‌یاندا ئامانج بابانى و لانه محه‌مه‌دى هاوسه‌رى و هانۆى منداڵه دوو ساڵه‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ستدا و پۆلیسى سلێمانیش ڕوداوه‌كه‌ى بۆ خۆكوژى گه‌ڕانده‌وه.
.
هێشتا دادگا هیچ قسەیەکى لەو بارەیەوە نەکردووە، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش باوكى ئامانج بابانى به‌میدیاكانى ڕاگه‌یاندووە كه كوڕه‌كه‌ى كوژراوه، براکەشى داواى لە دەزگا ئەمنییەکان کردووە بەدواداچوونى زیاتر بکەن لەبارەى ئەو رووداوەوە.
.
بەڵام کەسوکارى لانە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایانگەیاند، کەیسى کچەکەیان "شێوێنراوە" و کێشەکە خێزانى بووە نەک سیاسی.