گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوپەیمانان لەفڕۆکەخانەیەکى نزیک کۆبانێ کشانەوە

ڤیدیۆ..کاروانێکى ئەمریکى لە هەرێمەوە چووە خاکى سوریا

2019.10.20 - 10:45
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ..کاروانێکى ئەمریکى  لە هەرێمەوە چووە خاکى سوریا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ڕوانگەى سورى بڵاویکردەوە، هێزێکى سەر بە هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەیەکى نزیک شارى کۆبانێی ڕۆژئاواى کوردستان کشاونەتەوە. بەپێی کەناڵى ئاڕ تى ڕوسیش کاروانێکى ئەمریکى "لە هەرێمەوە چووەتە خاکى سوریا". . ڕوانگەى سورى لەسەر ماڵپەڕى فەرمى خۆى بڵاویکردەوە، هێزەکەى هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەى سرین کە وەکو بنکەى سەربازى لەلایەن هاپەیمانانەوە بەکاردەهێنرا کشاونەتەوە. هاوکات، کەناڵى ئاڕ تى ڕوسى لەزارى سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، کاروانێکى ئەمریکى کە لەژمارەیەک بارهەڵگر و زرێپۆشى ئەمریکى پێکهاتوون، لەهەرێمى کوردستانەوە چونەتە خاکى سوریا، بۆ گواستنەوەى چەک و کەرەستە سەربازییەکان لە بنکەکانى ئەمریکاوە لەو وڵاتە، دواى ئەوەى ترەمپ بڕیاریدا هێزەکانیان لەو وڵاتە بکشێنێتەوە. . لاى خۆیەوە، مارک ئیسپەر وەزیرى بەرگرى ئەمریکا ڕایگەیاند “ئەمریکا سورە لەسەر بڕیارى کشانەوەى هێزەکانى لە سوریا و لەئان و ساتدایە، بەڵام ئەو پڕۆسەیە پێویستى بەچەند هەفتەیەک نەک چەند ڕۆژێک”. . وتیشى “پڕۆسەى کشانەوەکە لەڕێگەى ئاسمانى و وشکانییەوە دەبێت، پلانەکەى ئێستا جێگیرکردنى ئەو هێزانیە لە خۆرئاواى عێراق، کە ژمارەیان بە هەزار سەرباز دادەنرێت. https://www.youtube.com/watch?time_continue=39&v=HrqOsdOxfqI