گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا هێزەکانى لەسوریاوە دەگوازێتەوە عێراق

وەزیرى بەرگرى ئەمریکا: هێشتا لەگەڵ شەڕڤانان لە پەیوەندیداین

2019.10.20 - 08:36
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى بەرگرى ئەمریکا: هێشتا لەگەڵ شەڕڤانان لە پەیوەندیداین

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزیرى بەرگرى ئەمریکا پێشبینیکرد هێزەکانیان دواى کشانەوەیان لە سوریا بۆ خۆرئاواى عێراق بگوازرێنەوە، جەختیشدەکاتەوە هێشتا لەگەڵ شەڕڤانان لە پەیوەندیدان. . مارک ئیسپەر بە ڕۆژنامەنوسانى ڕاگەیاند "ئەمریکا سورە لەسەر بڕیارى کشانەوەى هێزەکانى لە سوریا و لەئان و ساتدایە، بەڵام ئەو پڕۆسەیە پێویستى بەچەند هەفتەیەک نەک چەند ڕۆژێک". . وتیشى "پڕۆسەى کشانەوەکە لەڕێگەى ئاسمانى و وشکانییەوە دەبێت، پلانەکەى ئێستا جێگیرکردنى ئەو هێزانیە لە خۆرئاواى عێراق، کە ژمارەیان بە هەزار سەرباز دادەنرێت. . مارک ئیسپەر باسى لەوەشکرد، هێشتا لەپەیوەندیدا لەگەڵ شەڕڤانانى کورد و پێیانوایە بەردەوام دەبن لە پاراساتنى ئەو زیندانانەى کە لەژێر دەستیاندان.