گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژنە ئەکتەرێکی لوبنانی داوا لە خەڵکی وڵاتەکەی دەکات بێنە سەر شەقامەکان  داوای مافی خۆیان بکەن

2019.10.19 - 23:11
App store icon Play store icon Play store icon
ژنە ئەکتەرێکی لوبنانی داوا لە خەڵکی وڵاتەکەی دەکات بێنە سەر شەقامەکان  داوای مافی خۆیان بکەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس كورد- نادین نەجیم، ژنە ئەکتەر و گۆرانى بێژى لوبنانى سەرسوڕمانى خۆى دەربڕى لە کەمى ژمارەى خۆپیشاندەرانى وڵاتەکەى و رایگەیاند "من مناڵەکانم بەتەنها لەماڵەوە جێهێشتووە و هاتوومەتە خۆپیشاندان، ناکرێت خەڵکێکى وا کەم هاتبێتە خۆپیشاندان". . ئەمڕۆ (شەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2019)، نادین نەجیم، لەمیانەى بەشداریکردنى لە خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەى  دوای لە خەڵک کرد هەموویان بێنە سەر شەقامەکان بۆ داواکردنی مافەکانیان، سەرسوڕمانی خۆشی نیشاندا لە کەمی ژمارەی خۆپیشاندەران. . لەمیانەى بڵاوکردنەوەى گرتەیەکى ڤیدیۆیدا کە  لە ئینستاگرام بڵاویکردەوە، نادین گلەیى لە هاونیشتیمانیانى دەکات و دەڵێت "ناکرێت لە چوار ملیۆن دانیشتووى لوبنان ئەوەندە خەڵک بەشداری خۆپیشاندانەکان بکات،  من منداڵەکانم بەتەنیا لە ماڵەوە جێهێشتووە  بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بە پێ ڕۆشتوم بۆ ئەوەی  بگەمە  گۆرەپانی خۆپیشاندانەکان". . بە هۆی خراپی دۆخی ئابوری وهەوڵدانی حکومەت بۆ سەپاندنی باجێکی  زۆرەوە، دوو ڕۆژە خۆپیشاندان ژمارەیەک شاری وڵاتی لوبنانی گرتووەتەوە، تائێستاش دەیان کەس بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، برینداربوون.   https://www.instagram.com/p/B3wwUaIJpGH/?utm_source=ig_web_copy_link .