گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عادل عەبدولمەهدى: هیچ كەسێك لە سەرووی یاساوە نییە

2019.10.19 - 22:47
App store icon Play store icon Play store icon
عادل عەبدولمەهدى: هیچ كەسێك لە سەرووی یاساوە نییە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڵێن دەدات لێپرسینەوە لەو كەمتەرخەمییانە بکات کە دەرهەق  بە خۆپیشاندەران کرا و  رایگەیاند :"هیچ كەسێك لە سەرووی یاساوە نییە لە هەر پلە و پایە و ئاستێکدابێت". . ئەمڕۆ  (شەممە، 19ى تشرینی یەکەمى 2019)، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وتەیەكدا لە یادی چلەی ئیمام حسێن، ئاماژەى بەوە کرد، داواكاری بۆ چاكسازی مافێكی ڕێگەپێدراوە بۆ  هەمووان. بەڵێنیشیدا لێپرسینەوە لە كەمتەرخەمانی خۆپیشاندانەکان بكات. . عەبدولمەهدى روونیکردەوە، بەڵێن بە خەڵکی عێراق دەدەین، كە ئەوانەی كەمتەرخەم بوون لە خۆپیشاندانەكانی ڕابردوودا لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و هیچ كەسێكیش لە سەرووی یاساوە نییە. . جەختیشى کردەوە، دەبێت بە هەموو توانایەکەوە دژایەتی گەندەڵی بکەین، بەدیهێنانی دادپەروەری كۆمەڵایەتی و چاكسازی ئامانجمانە و کاریشی بۆ دەکەین، ئەوەش داواكاریی هەموو گەلانی عێراقە بەسەرجەم پێكهاتەكانیەوە. .