گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەولێر؛ لە ڕوداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکە برینداربوون

2019.10.19 - 21:42
هەولێر؛ لە ڕوداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکە برینداربوون
ناس کورد- لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە هەولێر سێ ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکە برینداربوون، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێریش داوا لە شۆفێران دەکات، لە سەرەتای دەستپێکردنی باران باریندا بە وریاییەوە شۆفێری بکەن، چونکە ڕوی شەقامەکان لوس دەبێت. . لە ڕاگەیەندراوێکدا وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ (شەممە)، لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر- خەبات، ڕوداوێکی پێکدادان لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵدا ڕویداوە و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و شەش کەسی دیکەش برینداربوون. . فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری ڕوداوەکە خێرایی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بووە، كه‌ له هه‌ولێر به‌ره‌و‌ خه‌بات ڕۆشتووە و  ته‌ڕبوونی شه‌قامه‌كه‌ش به‌ئاوی یه‌كه‌مین بارانی پایزه‌وه‌ هۆكار بوون بۆ لە دەستدانی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکە و چوونی بە سایدی بەرامبەری. لە ئەنجامدا خۆی کێشاوە بە ئۆپڵێکی دیکەدا و ‌له‌دوای ئەو پێكدادانه‌ش ئۆپڵێكی دیکە خۆی به‌هه‌ردوو ئۆتۆمبێلەکەدا کێشاوە. . فازڵ حاجی ڕێنمایی شۆفێرانیشی کردووە کە لەم چه‌ند ڕۆژه‌ی سەرەتای باران باریندا زیاتر هۆشیار و پابه‌ندی یاسا و ڕێنماییه‌كان بن و بە تیژڕەوی ئۆتۆمبێل لێ نەخوڕن، چونكه‌ ڕووی شه‌قامه‌كان له‌كاتی سەرەتای باران باریندا وه‌كو سابونیان لی دێت و به‌ ئاسانی ئۆتۆمبێله‌كان كۆنتڕۆڵیان لەدەست دەدەن. .