گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشیر حەداد لەسەر خەرجییەکانى و مانەوەى لە هۆتێل ڕونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە

2019.10.19 - 21:06
App store icon Play store icon Play store icon
بەشیر حەداد لەسەر خەرجییەکانى و مانەوەى لە هۆتێل ڕونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- نوسینگەی بەشیر حەداد، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لەبارەی خەرجکردنی پارەیەکی زۆر بۆ کرێی هۆتێل و نانخواردن ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد، ئەرکی حکومەتە جێگای مانەوەی بۆ دابین بکات و کرێی نان خواردنیش لەسەر حسابی خۆی بووە و پەیوەندی بە پەرلەمانەوە نییە. . روونکردنەوەکەى حەداد دواى ئەوە هات کە نووسراوێکی فەرمانگەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە میدیاکان بڵاوكرایەوە سەبارەت بەکرێی نیشتەجێبوون و کرێی نانخواردنی چەند مانگێکی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەگوێرەی نووسراوەکە، بەشیر حەداد  بڕی 62 ملیۆن و 860 هەزار دیناری خەرج كردووە. . لە روونکردنەوەکەى نوسینگەی بەشیر حەداد، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ئاماژە بەوە کراوە :" ئەو بڕە پارەیە کرێی 11 مانگه كه بەشیر حەداد و ھەموو ئەندام پەرلەمانەکانی دەرەوەی شاری بەغدا له ھۆتێلی ڕەشيد لەسه ر حسابی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نیشتەجێکران". . روونیشکراوەتەوە، ھەندێک لە پەرلەمانتارەکان ھەڵسان بە بەکرێگرتنی خانوو یاخود شوقە لەسەر بوجەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڵام بەپێی عورف و عادەت جێگری سەرۆک ناتوانێ خانوو يا شووقە بەکرێ بگرێ چونكه حکومەت خانووی بۆ دابين دەکات، دوای ئەو ماوه زۆرە و چاوەڕوانیکردن خانووی وەرگرت و ھۆتێلی بەجێھێشت، کە له خولەکانی پێشتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەو شته ھەبووە و بەزیادەوەش. . لە ڕونکردنەوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، بەشير حەداد وەکو کەسێکی بەرپرس دەبێت شوێنی حەوانەوەی بۆ دابین بکرێت و له شوێنێکی شایستە له لایەن حكومەتی عێراقەوە، رەتیشیدەکاتەوە ئاگاداری ئەو بابەتە بێت بەو پێیەى ئەوە پەیوەندى بە کاروبارى ئیدارییەوە هەیە. . لەبارەی کرێی نانخواردنى ئەو ماوەیەش کە بڕەکەی پێنج ملیۆن و 184 هەزار دینار بووە، لە ڕونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، بڕی تێچووی نانخواردن له سەر حسابی تايبەتی خۆیەتی و ھیچ پەیوەندی به ئەنجومەنی نوێنەرانەوە نییە. .